ئەمەریکا کەلوپەلى لۆجستى و سەربازیى پێشکەش بە وەزارەتى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، دوێنێ کاروانێکى دیکەى کەلوپەلى لۆجستى و سەربازى پێشکەش بە وەزارەتى پێشمەرگە کرد، کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەم هەوڵە دەستەجەمعیە جەختکردنەوەیە لە پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاساییشی هەرێمی کوردستان."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/تەممووز/2022) ئەمەریکا کاروانێکى دیکەى کەلوپەلى سەربازى ڕادەستى وەزارەتى پێشمەرگە کرد، کونسوڵخانەى گشتى ئەمەریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، "هاوئاهەنگیی لە بواری ئاساییشدا هەوڵێکی دەستەجەمعیە! هێزی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا لە کاردایە بۆ دڵناییدان لەوەی پێشمەرگە قارەمانەکان کەلوپەلی دروستیان لە بەردەستدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی داعش."

كونسوڵخانەى ئەمەریکا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "دوێنێ هێزی پێشمەرگە ژمارەیەك کۆنتەینەریان لە کەلوپەل وەرگرت بۆ چاکڕاگرتنی ئۆتۆمبێلە سەربازیەکان تا بەردەوام بەکاربن."

هاوکات دەشڵێت، "ئەم هەوڵە دەستەجەمعیە جەختکردنەوەیە لە پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاساییشی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژمارە زۆرە لە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازیی تریش کە دابینمانکردوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین