راوێژكارى ئاسایشی نیشتمانیى ئه‌مریكا: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە ئارادایه‌ ئێران

نوچه‌نێت

جیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، دەڵێت هەرچەندە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئەنجام نەدراوە، بەڵام ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگای هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی خۆی و کەناڵەکانی ترەوە لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیدایە.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بی بی سی فارسی"، سولیڤان کە ڕۆژی جمعە، ١٢ی ئادار، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی میدیاکانی دەدایەوە پشتڕاستی کردەوە کە کۆشکی سپی لە ڕێگای ئەو گفتوگۆ ناڕاستەوخۆیانەوە "هەڵوێستی خۆی بۆ ئێران ڕوون کردووەتەوە و چاوەڕوانە بزانێ ئێران چی دەکات".

ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هەروەها وەڵامی ڕۆژنامەوانێکی دایەوە سەبارەت بە ڕەخنەکانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بەوەی کە وتبووی "سیاسەتی بایدن سەبارەت بە ئێران لە عێراقدا زۆر لاوازە"،  وتی "ئەگەر هێرشەکانی هێزەکانی سەر بە ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ لە عێراقدا بژمێرن، پێموا  بێ ئەوکات بەڕێز پەمپیۆ لە پێگەیەکدا نەبێت کە بتوانێ لەو بارەوە قسە بکات. ئێمە لە هەوڵداین ئامانجەکانمان دەستەبەر بکەین و هەوڵیش دەدەین پرسی ئەتۆمی ئێران بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکەین".
 
بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین