بەهێزترین پارت لە شارە کوردییەکان هەدەپەیە
نوچەنێت:
دەزگاکانى توێژينه‌وه له راپرسييه‌كانیان لەسەر رايگشتى به‌رده‌وامن، ئەو ئه‌نجامانه‌ى لە راپرسییەکان دەرکەوتووە، يه‌ك له‌دواى يه‌ك بڵاو‌يده‌كه‌نه‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌م ڕاپرسيانه‌ى ئێستادا کراوە به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایەتیى كۆمارى تورکیا لە ساڵى (2018) به‌پێى ئه‌و ڕاپرسييه‌ى له چوار شاره گه‌وره‌كەى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئەنجام دراوە، دەنگى ئاكپارتى بەشێوەيەكى بەرچاو كەمى كردووە.
به‌پێى ڕاپرسييه‌كەى ڕاوێست له شاره‌كانى ماردين و دياربه‌كر و ئورفه و وان، ئه‌نجامى ده‌نگه‌كانى راپرسييه‌كه بڵاوكرايه‌وه، لەو راپرسيە (1565) كه‌س به‌شدارييان تێدا كردووه، دەردەكەوێت ئاكپارتى و مه‌هه‌په توشى شكستێكى گه‌وره بوونه، بەڵام به‌هێزترين پارت له ناوچه‌كه هه‌ده‌په‌يه، توانيويەتى پارێزگارى لە پێگەى خۆى بکات، به‌پێى راپرسييه‌كه له هه‌رچوار پارێزگاكه هه‌ده‌په له ئێستادا له (51.3%) يه دووباره يه‌كه‌م پارته له ليسته‌كه‌دا.
له ساڵى (2018) دا هه‌ده‌په له هه‌رچوار پارێزگاكه‌دا ده‌نگه‌كانى له (52.4%) بوو، له‌م ڕاپرسيه‌ى ئێستادا ده‌توانين بڵێين، ده‌نگه‌كانى بەرێژەيەكى زۆر كه‌م دابەزيووە، لەگەڵ ئەم دابەزينەش لە رێژەى ده‌نگه‌كانى هه‌ده‌په لەم چوار پارێزگايە، بەڵام هێشتا پلەى هەدەپە لە ڕێزى پێشەوەى پارتەکانى دیکەوەیە؟
ئه‌كپارتى به خێرايى پاشەكشە دەكات
ئاکپارتى له هه‌موو ناوچەكانى توركيا دەنگەكانى دابەزيووە، له ساڵى (2018) تێكراى ده‌نگه‌كانى (34.7) بوو، به‌پێى كۆتا ڕاپرسيه‌كانى ڕاوێست بێت به‌نزيكه‌ى (11%) دەنگەکانى ئاکپارتى پاشه‌كشه‌ى كردووه، ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى ئاكپارتى له هه‌رێمه‌كاندا (23.8%)یە، بەڵام كاتێك سه‌يرى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى ئه‌م دوو پارێزگايه گه‌وره‌ى ئورفه و ماردين دەیكه‌ين، ئه‌م ژمارانه دەرى دەخات ئاكپارتى له‌م ناوچانه توشى هه‌ڵوه‌شانەوە بووه.
هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌كه مه‌هه‌په وه‌ك هاوبه‌شى ئاكپارتى ده‌نگێكى زۆرى له ده‌ستداوه، له ساڵى (2018) دا (4.3%) وه‌ك سو‌پرايزێك خۆى ده‌رخست و حيسابى بۆ دەكرا، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ڕاپرسيه‌ى ئێستا (1.9%) ده‌نگه‌كانى كه‌مى كردووه.
دەنگى جه‌هه‌په به‌رزده‌بێته‌وه
واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م جاره ده‌نگه‌كانى جەهەپە به‌رزببێته‌وه‌و به‌پێى ئه‌و ڕاپرسيه بێت، جه‌هه‌په چوار ساڵ پێش ئێستا به‌ته‌نها (2.7%) ى ده‌نگه‌كامى به‌ده‌ست هێنا، به‌پێى نوێترن راپرسى ئێستا ده‌نگه‌كانى (9.8%) به‌رزبۆته‌وه، واده‌رده‌كه‌وێت جه‌هه‌په پاش چه‌ند ساڵێك ده‌نگانه‌کانى زیادیکردوو، بەمەیش دەتوانێ له هه‌ندێك پارێزگا بتوانێت نوێنه‌رى هەبێت.
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌يه‌كى كه‌م له حزبى هاوپه‌يمانى نه‌ته‌وه‌يى و ئيى پارت هه‌يه، كه رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى له ساڵى 2018 دا (1.8%) بووه، ئێستا بۆ (2.1%) له‌سه‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه. پێش چوار ساڵ لە (1.2%) ئەم پارتە ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا له ئێستادا به‌پێى ئه‌م راپرسييه لە (1 %) ده‌نگى بۆ حيساب ده‌كرێت.
به‌پێى ڕاپرسيه‌کەى ڕاوێست، ئه‌و پارته نوێيانه‌ى تازه پێكهێنراون وه‌كو پارتى پێشکەوتن و دیموکراسى له تورکیا خاوه‌نى ده‌نگێكى به‌رچاون، له ڕاپرسيه‌كه‌دا کە دەنگەکانیان دەگاتە (4.7%)، پێشبینیش دەکرێت ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى زياتر بكات.
پارتى ئايینده‌ش كه له‌لايه‌ن داود ئۆغڵو سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت، پێشبینى دەکرێ ده‌نگه‌كانى له (2.6%) بەرزبێتەوە، ئه‌و ژمار‌انە لێره‌دا زۆر به روونى ئەوە ده‌رده‌خەن كه ژمارەى دەنگەکانى ئاكپارتى کەمى کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment