كاریگەری بوومەلەرزەكان لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو چۆن دەبێت؟ شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

ماڵپەڕی مۆنیتۆری بەریتانی لە راپۆرتێدا باس كاریگەرییەكانی ئەو بوومەلەرزەی لە توركیا و سووریای دا لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لە توركیا دەكات، ماڵپەڕەكە گوتەیەكی برۆس بۆینۆدی میسكیتا و ئەلیستیر سیمیس دەكات، كە لە كتێبێكی هاوبەش دەڵێن، بوومەلەرزە و كارەساتە سرووشتییەكان توانای هەژاندنی سیستەمە سیاسیەكانیان هەیە.

رۆڵی هەر كارەساتێكی سرووشتی لە رووخاندنی حكومەتێك پشت بە دوو شت دەبەستێت، یەكەم قەبارەی هاوپەیمانی فەرمانڕەوا، هەكات كاتێك بچووكتر بێت لەدوای كارەسات بۆ مانەوەدۆخی باشترە، دووەم مانەوەی پارتی فەرمانڕەوا لە دەسەڵات، هەركات ماوەی دەسەڵاتی درێژتر بێت بۆمانەوەی باشترە.

سەبارەت بە كاریگەری بوومەلەرزەكان لەسەر سیستەمی سیاسی، میسكیتا، مامۆستای زانستە سیاسیەكان لە زانكۆی نیۆیۆرك دەڵێت، مەترسیی بۆ سەر دیموكراسی لە دیكتاتۆرەكان زیاترە. 

لە بەشێكی تری قسەكانی روونی دەكاتەوە، هاونیشتیمانیان لەسەر حكومی لێهاتوو لێپرسینەوە لە دیموكراسخوازەكان دەكەن، بەتایبەت شێوازی بەدەمەوە چوونی روودانی كارەساتەكانی وەك بوومەلەرزە، ئەو لێپرسینەوە لە كاتی هەڵبژاردنەكان گەورەترە، بەڵام دیكتاتۆرەكان گیرۆدەی ئەو لێپرسینەوەیە نابن.

ئەوەش واتە لێكەوتەكانی ئەو بوومەلەرزە بەراورد بە بەشار ئەسەد بۆ ئەردۆغان ئارێشە ئامێزترە، ئەردۆغان ماوەی (20) ساڵە وەك سەرۆك و سەرۆك وەزیران لەسەر دەسەڵاتە، بڕیاریشە لە (14) ئایاری ئەمساڵ بچێتە هەڵبژاردنەكان، لەگەڵ ركابەرەكانی لە رێژەی دەنگەكان لێكنزیكیەك هەیە.

ئەو راپۆرتەی ماڵپەڕی مۆنیتۆر پێی وایە، فشارەكان لەسەر ئەردۆغان زۆر گەورەن، تا ئێستا نزیكەی (20) هەزار كەس بەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەست داوە.

لەو (10) شارە حەوت شارەوانی سەرۆكەكانیان لە پارتی دادوگەشەپێدانە، كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی ئەو پارتە دەكات كە بریتین لە، ئەدیامان، مەلاتیا، كلیس، غازی عەنتاب، مەرەش، عوسمانیە، شانلی ئۆرفا.

بەدەستەواژەیەكی تر، بەهۆی ئەوەی ئەو بوومەلەزرە لەسەروبەندی هەڵبژاردنێكی سەرەكییە، ئەردۆغان پێویستی بەوە هەیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان توانای خۆی بۆ قەرەبوونكردنەوەی ئەو زیانانەی بەری دەكەوێت دەربخات، چونكە دوور نییە ئەو بوومەلەرزە ببێتە بابەتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان.

راپۆرتەكە بەڵگەی بە قسەی نازلان ئیرتانی نووسەر هێناوەتەوە كە دەڵێت،  لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنە یەكلاكەرەكەوەی توركیا كە چەند مانگێكی كەم ماوە، سیاسیەكان هەوڵدەدەن لێكنزیكببنەوە، بەڵام لەگەڵ تووڕەبوونی جەماوەر و بەرزبوونەوەی ژمارەی قووربانییان، جەماوەر و ئۆپۆزسیۆن و دەزگا راگەیاندنەكان سەرزەنشتی شێوازی بەدەمەوەچوونی كارەساتە و خراپی باڵەخانەكان دەكەن، كە بۆتە هۆكاری گیان لەدەستدانی خەڵك.

ئەردۆغان كە لەسەرەتای جەنگی رووسیا دژ بە ئۆكراینا رۆڵێكی سەرەكی لە رووداوەكان هەیە، خۆی وەك نێوەندگیری ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا و ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا حیساب كردووە، لەو كاتەوەی ئەو بوومەلەرزەش لەو شارانەی داوە، تۆڕی كاركردنی لەپێناو وڵاتەكەی خستۆتە گەڕ، خۆشی وەك كەسێك دەردەخات پەیوەندی نێودەوڵەتی هەیە بۆ هێنانی پاڵشتی وڵاتان بۆ توركیا لەو دۆخە ناخۆشەی ئێستا.

ئەدرۆغان باری لەناكاوی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بوومەلەرزە راگەیاند

ئەو بوومەلەرزە ئەوە دەرناخات بەشار ئەسەد هیچ كاریگەرییەكی هەبێت لەسەر دەستبەردارییەكی لە دەسەڵات، بە پێچەوانەوە ئەو بوومەلەرزە دەكاتە دەرفەتی فشار بۆ كۆتاییهێنان بە سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر سووریا، هەرچەندە تا ئێستا سێ هەزار و (500) كەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە (22) ساڵیشە لە رێگەی هەڵبژاردنێكی تەنگ فەرمانڕەوایە، بەڵام بەشار ئەسەد هەموو ئەو پێوەرانەی بۆینۆ دی میستكیتای بۆ مانەوە لە دەسەڵات باسی دەكات تێیدا هەیە.

میسكیتا ئەسەد بە دیكتاتۆرێكی رەگداكوتراو وەسف دەكات، چونكە جگە لە لێرپرسینەوەیەكی كەم لەبەردەم خەڵك هیچ شتێكی تر نییە، هەروەها مەترسی كەمیشی لەسەرە بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكەی لەدەست بدات، دەرفەتێكیشی لەبەردەستە بۆ ئەوەی هەر هاوكارییەكی نێودەوڵەتی بێت لە رێگەی حكومەتەوە بیخاتە ژێر دەستی خۆی.

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ئەو بوومەلەرزە مینبەرێكی باڵای جیهانی بە بەشار ئەسەد داوە، كە تێیدا داوای هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەكان و دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتی عەرەبی و سووربوون لەسەر گەیاندنی هاوكارییەكان لە رێگەی حكومەت بكاتەوە.

ئەمبرین زەمان، سەبارەت بەو بوومەلەرزەی بەشێك لە پێگەی ئەسەدی لە لازقیە وێران كردووە، هەندێك بۆشایی قسەكانی ئەمەریكا سەبارەت بە سزاكان دەردەخات.

ئەمەریكا بانگەشەی ئەوە دەكات هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان سنووردار نەكراوە، بەڵام لای كەمی هەندێك قەغەكردن لە ناوچەی خۆڵەمێشی لەسەر دابەشكردنی هاوكارییەكان لەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی حكومەت هەیە.

حكومەتی سووریا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، رێگە بە هاتنی هاوكارییەكان لە رێگەی سنوورەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن دەدات، بەڵام لە وردەكارییەكان شەیتانە، بەدوور نازاندرێت بەشار ئەسەد رێگە بە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان رێكخراوە ناحكومییەكان بدات بەبێ كۆت و بەند بگەنە لازقیە و هەر ناوچەیەكی تر.

لە بەشێكی تری ئەم راپۆرتە ئیلیزابیس هاگیدۆرنی نووسەر، باس لە دۆخی باكووری سووریا دەكات كە پڕۆسەی گەیاندنی هاوكارییەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی داخستنی رێگەی بابلهەوای نێوان توركیا و سووریا بە تێكچوونی بەو بوومەلەرزە، قوورس بووە، بەپرسانی نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵدەدەن جێگرەوەی تر بدۆزنەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بەدەمەوەچوون سستەو تا ئێستا وەك پێویست نییە

خالید خەتیب، دانیشتووی حەلەب ئاماژە بەوە دەكات، هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان تا رۆژی پێنجشەممە نەگەیشتبوون، هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە و رێكخراوە ناحكومییەكان خەریكی دەرهێنانی ئەو كەسانەی ژێر داروپەردوو و مامەڵەكردن لەگەڵ برینداران و چاكردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و ژێرخانەكان بوون، تاكە شتێك تا ئێستا لە توركیاوە لە رێگەی بابلهەواوە هاتبێت كاروانێك بوو تەرمی ئەو سووریانە بوو كە لە توركیا گیانیان لەدەستدابوو. 

بەگوێرەی ئەو راپۆرتە بەربەستێكی تر بریتییە لە دەستەی تەحریری شام، كە سەر بە رێكخراوی قاعیدەن، بەشێكی زۆری پارێزگای ئیدلیب لە ژێر دەستی ئەوانە ئەو بوومەلەرزە كاریگەری لەسەر هەبوو، ئەو گرووپەش لەلایەن ئەمەریكا و ئەنجوومەنی ئاسایش لە لیستی تیرۆرن، ئەبوو محەمەدی جۆلانیش ئەوە بە دەرفەتێك دەزانێت لە پڕۆسەی گواستنەوەی هاوكارییەكان هەماهەنگی لەگەڵ رۆژئاوا بكات.

لەو چەند ساڵەی رابردووش جۆلانی لە هەڵمەتی پەیوەندییە گشتییەكان بەشداری كردووە، هەندێك جار جلكی خۆی لەبەركردۆتەوە بەدلەی فریاگوزاری لەبەركردووە پرچ و ریشی كورتكردۆتەوە، كاتێكیش قسە لەگەڵ پەیامنێرانی رۆژئاوا دەكات دەڵێت، هەموو ئەوشتانە راستن، بەڵام لە هەمانكاتیش بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی بەسەر ئیدلیبەوە دەست لە جیهادییە توندەكانیش ناپارێزێت.

هاگیدۆرن سەبارەت بە كارەساتی ئیدلیب دەڵێت، ئەو ئاڵۆزییە لە گەیاندنی هاوكارییەكانی بۆ ئیدلیب كاریگەری خراپی دەبێت، تا پێش ئەو بوومەلەرزە شوێنی لاوازترین خەڵكانێك بووە لە جیهان، بە درێژایی ساڵانی رابردوو شوێنی بۆردوومانی هێزەكانی سووریا و رووسیا بوو بۆ سەر ئەو ناوچەیە، چەندین گەڕەك بە تەواوی تەخت بوو، نەخۆشخانەكان وێران بوونە، بووە هۆكاری شەپۆلێكی نوێی پەنابەران.

سەرچاوە: خەلیج جەدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین