باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا: توركيا هاوپەيمانێكە لەگەڵبوون و لەگەڵ نەبوونى ئەستەمە شیکاری

نوچەنێت:

سەبارەت بەو لێدوانانەى داواى هەڵپەساردنى ئەندامێتى توركيا لە هاوپەيمانى ناتۆ دەكەن، ئيڤۆ داڵدر، باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە ناتۆ  و سەرۆكى ئەنجوومەنى شيكاگۆ بۆ كاروبارى نێودەوڵەتى دەڵێت، "بەهۆى پەيوەندى توركيا بە رووسيا ، سەركردەكانى وڵاتانى رۆژئاوا ئەو پەيوەندييەيان لا پەسند نييە، بەڵام توركيا بەشێوەيەكى گشتى و رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بەتايبەتى هاوپەيمانێكە، كاركردن لەگەڵى و كاركردن بەبێ ئەو قوورسە." لەبەشێكى ترى قسەكانى روونى دەكاتەوە هۆكارەكەشى بايەخى ستراتيژى روونى ئەنقەرەيە.

داڵدر بۆ ئەوەش بەڵگە بەوە دەهێنێتەوە لە مانگى رابردوو ئەردۆغان لەگەڵ هەريەك لە ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا و ئيبراهيم رەئيسى سەرۆك كۆمارىى ئيسلامى ئێران كۆبۆوە، كە بە دوو دوژمنى سەرسەختى رۆژئاوا دادەندرێن.

دواى دوو رۆژ لە كۆبوونەوە ئەردۆغان لەتەنيشت ئەنتۆنيۆ گوترێس، ئەميندارى گشتى نەتەوە يەكگرتووەكان دانيشيت و گرێبەستى رەوانەكردنى گەنمى ئۆكرانيايان واژۆ كرد، ئەوە وايكردووە لە يەك كاتدا سەرۆكى توركيا وەك پاڵەوانێك و خراپەكارێك دەركەوێت، هەرئەوەشە ئەردۆغانى كردووە بە هاوپەيمانێكى ئاڵۆز.

باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە بەشێكى ترى قسەكانى باس لە بايەخى ستراتيژى توركيا بۆ هاوپەيمانى ناتۆ دەكات و دەڵێت، "لەلايەنى جوگرافييەوە توركيا دەكەوێتە بەشى باشوورى دەرياى رەش، ئەوەش وايكردووە ببێتە پردێك لە نێوان ئاسيا و ئەوروپا لە باشوورى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ئاسيا، هەروەها قەوقاز لە باكوور."

سەبارەت بەو وڵاتانەى سەر دەرياى ڕەش گەروەكانى توركيا تاكە ڕێڕەوى بەردەستن بۆ دەرياى ئيجە و دەرياى سپى ناوەڕاست و زەياكانى پشتى.

لە لايەنى سياسييەوە توركيا گەورەترين وڵاتى مسوڵمانە لە هاوپەيمانى ناتۆ، بەوەش دەتوانێت رۆڵى سووبەخش لەگەڵ جيهانى عەرەبى و فارسى ببينێت، كە لەكاتێدا ديپلۆماسيەتى ناتۆ بەربەستى لەپێشە بۆ ئەوەى ئەو رۆڵە ببينێت، بەڵام ئەنقەرە نزيكە لە ژمارەيەك لەو وڵاتانەى كاريگەرى سياسيان هەيە، وەك لە رێككەوتنى هەناردەكردنى گەنمى ئۆكراينى دەركەوت.

لە لايەنى سەربازييەوە توركيا دووەم هێزە لە ناتۆ، سوپاكەى خاوەنى ئەزموونى جەنگە لە دژى هەڕەشەى ناوخۆيى و دەرەكى، هەروەها بۆتە بارەگاى هێزەكانى ئەمەريكا و توانا سەربازييە گرنگە پێويستييەكان بۆ بەرگرى لە ناتۆ و ئەمەريكا.

سەبارەت بە داواكارى هەڵپەساردنى ئەندامێتى توركيا دەڵێت، "هەڵپەساردنى توركيا لە ناتۆى لە لايەنى كردەيى، ياخود ستراتيژى چەندين كێشەى هەيە، لە لايەنى كردەيى ناتۆ پێويستى بە ڕەزامەندى توركيا بۆ ئەوەى لەو هاوپەيمانييە دەرى بكات، چونكە هاوپەيمانييەكە لەسەر بنەماى رێككەوتن دامەزراوە، كە ئەنقەرە بەشێوەيەكى سەركەوتوو بۆ بەدەستهێنانى ئەو شتانەى دەيەوێت بەكارى دەهێنێت."

لەكاتێك داوا دەكرێت توركيا لە ناتۆ پاشەكشە بكات، وەك چۆن فەڕەنسا لە ساڵى (1966) پێويستى بە كۆدەنگى بوو بۆ ئەوەى وەك ئەندام لەو رێكخراوە دەربچێت، ئەوە كێشەكەيە، بنەچەى رێككەوتنەكانى ناتۆ گۆڕانكارى بەسەرنايەت تەنيا بە كۆدەنگى ئەندامان نەبێت.

سەبارەت بە رەوچاوكردنى ستراتيژى بۆ پارێزگارى لە توركيا لەناو ناتۆ و بەكارهێنانى ديپلۆماسيەت و رازيكردن و فشار بۆ پاڵنانى ئەنقەرە بۆ هەمان گۆڕەپان، لەناوخۆ و دەرەوە توركيا پێگەيەكى پڕبايەخ و ستراتيژى بۆ ناتۆ هەيە، ئەوەش بەهۆى ئەو پەيوەندييە بەهێزەيە لەگەڵ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و قەوقاز كە هيچ هاوپەيمانێكى تر خاوەنى ئەو پەيوەندييە بەهێزە نييە."

هەر توركيايە هەندێك جار لە ململانێى لايەنە ناكۆكەكان بە سوودى هەموو لايەك رۆڵ دەبێت، وەك ئەو پەيوەندييەى لەگەڵ مۆسكۆ و كيێڤ هەيەتى، كە توانى رۆڵى خۆى تێدا ببينێت، هەروەها لە بەرگرى هاوبەش لە ناتۆ رۆڵى لەگەڵ وڵاتانى تر رۆڵ دەبينێت.

بۆيە توركيا هاوپەيمانێكى ئاڵۆزە، كاركردن لەگەڵى و كاركردن بەبێ ئەو قوورسە، كاركردن بەبێ توركيا ئەستەمە، باشترە پارێزگارى لەو پەيوەندييە بكرێت لەگەڵى، بەهۆى كێشەكانەوە نەخرێتە دەرەوە، چونكە ئەوە دەبێتە قووڵبوونەوەى كێشەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین