بەڵێندەرانى توركيا خۆيان بۆ ئاوەدانكردنەوەى ئۆكراينا ئامادە دەكەن شیکاری
ئاردال ئارن، سەرۆكى يەكێتى بەڵێندەرانى توركيا رايگەيان لە ديمانەيەكى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) تيشك دەخاتە سەر ئامادەكاريى بەڵێندەرانى وڵاتەكەى بۆ بەشدارى لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەى ئۆكراينا.

سەبارەت بەو رێككەوتنە بە سەردانى رۆژى پێنجشەمەى رابردوو توركيا و ئۆكراينا رێككەوتن بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەى ئۆكراينا، ئارن گوتى، "يەكێتى بەڵێندەران بە هاوكارى لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى وڵاتەكەمان دەستى بە دەستپێشخەرى گرنگ كردووە، ئەوەش لە مانگى ئايار ئەمساڵ بۆ گەيشتن بە رێككەوتنى نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاوەدان كردنەوە دەستى پێكردووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى بەڵێندەران ئاماژەى بەوە كرد، "راپۆرتێكمان بۆ ئەو پڕۆژەيە ئامادە كرد، دام بە وەزارەتى دەرەوە و بازرگانى بۆ ئەوەى تيمێكى هاوبەش لەگەڵ  ئۆكراينا بۆ دانانى نەخشەرێگەى پڕۆژەكانى دووبارە بنيادنانەوە پێكبهێنن، يۆ ئەم مەبەستەش مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە رێگەى باڵيۆزخانەى وڵاتەكەمان لە كيێڤ دەستپێشخەرى كرد بۆ پێكهێنانى ئەو تيمە هاوبەشەى تايبەت بە هەڵسەنگاندنى پڕۆژەكانى پەيوەست بە ئاوەدانكردنەوەى ئەو وڵاتە."

سەبارەت بە تواناى يەكێتييەكەيان ئارن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، “كەرتى بەڵێندەرايەتى توركيا تواناى هەموو كارەكانى پەيوەست ئاوادەكردنەوەى هەيە، يەكەم جار داروپەردووى باڵەخانە رووخاوەكان لادەدەين، پاشان دووبارە دەست بە دروستكردنەوەيان دەكەين."

سەبارەت بە كارەكانيان ئاشكراى كرد، "يادشتنامەى لێتێگەيشتن بۆ ئەم پڕۆژەيە لە نێوان هەردوو وڵات تەواو بووە، ديدى خۆمان بەهەماهەنگى لە رێگەى وەزارەتەكانى دەرەوە و بازرگانى بە ئۆكۆاينا گوتووە، بايەخى ئەو رێككەوتنە واژۆكراوە بۆ ئاوەدانكردنەوەى ژێرخان لە ئۆكراينا ئەوەيە بە ئامادەبوونى هەردوو سەرۆك واژۆ كراوە، بۆيە واباشە ئەو هەوڵانە ببن بە رێككەوتنێكى فەرمى."

بەلاى سەرۆكى بەڵێندەران، ئۆكراينا بايەخێكى تايبەتى بۆ توركيا هەيە، لەو دۆسيەش ستايشى رۆڵى وڵاتەكەى كرد، بە تايبەت توركيا هەوڵيداوە پارێزگارى لە پەيوەنديكانى لەگەڵ هەردوو وڵاتى شەڕكەربكات.

هەر لە درێژەى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە سوورين لەسەر بەشداريكردن لە پڕۆژەكانى دووبارە بنيادناوەى ئۆكراينا لە هەمانكاتيش پەيوەندييمان لەگەڵ رووسيا بۆ كاركردن لەو پرۆژانەى پەيوەندى بە هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت، هيواخوازين كارەكانى ئاوەدانكردنەوە بەردەوام بێت و نەوەستێت، توركيا شانازيش بەوە دەكات بەشدارى لە ئاوەدانكردنەوەى ئەو وڵاتە و دەستمان نەبووە لە وێرانكردنى، هەروەك شانازى بەوەش دەكەين نوێنەرى وڵاتێكين پشێبڕكێ لەسەر دووبارە ئاوەدانكردنەوەى دەكەين، هەروەك پێشتريش رۆڵمان لە ئاوەدانكردنەوى عێراق و ليبياش هەبوو."

سەبارەت بە شێوازى كارەكانيان گوتى، “كارى ئێمە تەنيا لادانى داروپەردووى باڵەخان نييە، پێش دەستێكردنى رووبەڕووى مەترسى ئەو مينانە دەبينەوە كە رووسيا لەو ناوچانەى چاندووە، بەڵام كۆمپانياى تايبەتمان هەيە دەتوانێت زۆر بەخێرايى ئەو شوێنانە پاك بكاتەوە دەست بە دروستكردنى باڵەخانەى نوێ بكات و شوێنەوارى جەنگ نەهێڵێت.”

دەبارەى بڕى پارەى ئامادەكراو بۆ ئەو پڕۆژەيە، سەرۆكى يەكێتى بەڵێندەران ئاشكراى كرد، “بەبڕى سێ مليار دۆلار كار و پڕۆژەمان لە ئۆكراينا هەيە، رێگە و بان و ژێرخان لە پێشەوەى گشت كارەكانن، هەموو ئامێرە پێويستە پێشكەوتووەكانمان بۆ ئاوەدانكردنەوە ئامادەيە، ئەوە وايكردووە بتوانين خێراتر لە وڵاتانى يەكێتى ئەوروپا كاربكەين.”

لە (18)ى ئەم مانگە بە ئامادەبوونى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا رێككەوتنى ئاوەدانكردنەوەى ئۆكراينا  لەلايەن محەمەد موش، وەزيرى بازرگانى توركيا و ئۆليكسەندر گۆبراگۆڤ، وەژى ژێرخانى ئۆكراينا واژۆكرا.

بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە هەردوو وڵات تيمێكى كاركردنى هاوبەش بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەى ئۆكراينا دروست دەكەن، ئەو تيمە كار لەسەر دووبارە ئاوەدانكردنەوەى رێگە و بان و پردەكان و ئاو و كارەبا و نەخۆشخانە و قوتابخانەكان دەكات، كە لەڕووى كۆمەڵايەتى و ئابوورييەوە بايەخى تايبەتى هەيە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین