پارتە ئۆپۆزسيۆنەكانى توركيا بۆ رێككەوتن لەسەر كانديدێكى هاوبەش بەردەوامن لە گفتوگۆكانيان شیکاری
بەبێ راگەياندنى كاندێكى هاوبەش بۆ كێبڕكێ لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا لە هەڵبژاردنى داهاتوو شەش پارتەكە كۆتاييان بە كۆبوونەوە هێنا.

ناكۆكييەكانى ئەو كۆبوونەوە لەنێوان پارتى چاكە و پارتى گەلى كۆماريى (جەهەپە) لەسەر مەنسوور يافاش، سەرۆك شارەوانى ئەنقەرەيە كە پارتى چاكە پێشنيارى كردووە.

كۆبوونەوەى ئەم دواييە بە ميواندارى تەمەل كەرەمولا ئۆغلۆ بوو، ئامادەسازييە بۆ دەستپێكردنەوەى كۆبوونەوەكان ئەوەى لە مانگى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ.

لەو كۆبوونەوە كەمال كليچدار ئۆغلۆ، تەمەل كەرەمولا ئۆغلۆ، ئەحمەد داود ئۆغلۆ، عەلى باباجان، گۆڵتين ئۆيساڵ جەختيان لەسەر ئەوە كردەوە بەردەوام دەبن لەكاركردن پێكەوە بەر لە هەڵبژاردنەكان و كاتى هەڵبژاردنەكان و دواى هەڵبژاردنەكانيش، هەروەك كاندێكى هاوبەشيان دەبێت دەبێتە (13) مين سەرۆكى توركيا.
ئەوەش لەكاتێكدايە شەش بارتەكە كاندێكى هاوبەشيان ديارى نەكردووە، بەڵام ناكۆكيى نێوێ لە نێوان جەهەپە و پارتى چاكە لەسەر مەنسوور ياڤاش دروستبووە. 

شەش پارتەكە بەڵێنيان داوە پێكەوە بەردەوامبن لە كاركردن

بوغرا كاڤۆنجۆ، كەسى نزيك لە كليچدار ئۆغلۆ و ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ رايگەياند، "هەرگيز كليچدار  نەيگوتووە من كانديدى سەرۆكايەتيم، چونكە مەنسوور ياڤاش لە هەمووان زياتر ناوى دێت، سەرنج زياتر لەسەر ئەوە."بەڵام ئەو لێدوانەى كاڤۆنگۆ پێچەوانەى بانگەشەكانى ئۆميت ئۆزداغى سەرۆكى پارتى سەركەوتن سەبارەت مەنسوور ياڤاش نيگەرانى لاى سەرۆكى جەهەپە دروستكرد.

فايق ئۆزتراك، وتەبێژى جەهەپە وڵامى لێدوانەكانى كاڤۆنجۆى دايەوە و رايگەياند، "مەنسوور ياڤاش لەلايەن جەماوەرى ئەنقەرە وەك هەموو سەرۆك شارەوانييەكان هەڵبژێردراوە، ئەو خزمەتگوازى باش پێشكەش دەكات، كانديدى سەرۆكايەتى لە كۆبووەنەوەى شەش پارتەكە ديارى دەكرێت.

ئەو لێدوانانەى ئۆزتراك لەگەڵ جەختكردنەوەى پێشترى كليچدار ئۆغلۆ دژ بەيەكە، سەبارەت بە ئيمامئۆغلۆ و يافاش، چونكە كليچدار رايگەياند، "پێويستە سەرۆك شارەوانييەكان لە كارى خۆيان بەردەوام بن."

عەبدولقادر سەيلەفى سەبارەت بە لێدوانەكانى كاڤۆنجۆ دەڵێت، "ئەو لێدوانانە پەيامێكە لە ميراڵ ئەكشنارەوە، كە لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى (2018) عەبدوڵا گولى پێ لە كانديدى دوور خستەوە، ڤيتۆى لەسەر كانديدبوونى دانا، ئێستاش لێدوانەكانى كاڤۆنگۆ كليچدارى تووشى دڵەڕاوكێ كردووە، چونكە هەڵگرى ئەوەيە كە كليچدار كانديدى هاوبەشى شەش پارتەكە نييە."

سەيلەفى پێيوايە، "كليچدار دەرگاى بەڕووى ياڤاش و ئيمامئۆغلۆ داخستووە، چونكە ئەو گوتى، سەرۆكى شارەوانييەكان دەبێت لە ماوەى خۆيان لە كارەكانيان بەردەوامبن، بەڵام ناوهێنانى ياڤاش واتاى گەورەى هەيە، كە بريتيە لەوەى دووەم حزبى گەورەى ناو ئەو شەش پارتە پێشنيارى تايبەت خۆى هەيە."

لە ماوەى رابردوو ياڤاش و ئەكشنار زۆر لێكنزيبووينەوە، ئەوەش لەكاتێدايە ئيمامئۆغلۆ و كليچدار لە چەند بۆنەيەك لەگەڵ يەكتر بيندراون، هەرچەندە ياڤاش وەك كانديدى جەهەپە شارەوانى ئەنقەرەى بردەوە، بەڵام لە چەندين بۆنە لەبرى لەگەڵ كليچدار ببيندرێت لەگەڵ ئەكشنار دەبيندرێت.

كليچدار ئۆغلۆ رێگەنادات سەرۆك شارەوانى ئەنقەرە و ئيستەنبۆڵ خۆيان كانديد بكەن

زافر شاهين، نووسەرى تورك رايگەياند، "كانديدى سەركايەتى يەكێك لە سەركردەكانى شەش پارتەكە، ياخود لە دەرەوەيان دەبێت، بەڵام دەتوانين بڵێين ئيمامئۆغلۆ و ياڤاش لەردەوەى ئەو يارييە دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا كەس لەو بڕوايەدا نييە كە شەش پارتەكە نيشانەى هەڵوەشانەوەيان لێ دەركەوتبێت، كە لە داهاتوو تاكە ناوەندى هێزە كانديدى سەرۆكايەتى ديارى دەكات، لەلايەكى ترەوە ئێستا لەپشت پاردە دوو سيناريۆ ئامادە دەكرێت، لە رێگەى عەبدوڵا گول و مەنسوور ياڤاش 

بەگوێرەى يەكێك لە نزيكەكانى گول لە (30) لە راگەيێندراوێكدا ئاماژە بە كانديدبوونى خۆى، بۆچوونێكى هاوشێوەش سەبارەت بە شارەوانى ئەنقەرە هەيە، دەگوترێت ئەو تيمەى دەيانەوێت ياڤاش كانديد بێت تا (29) كانوونى يەكەمى داهاتوو چاوەڕوان دەكەن، لە هەمان رۆژ رێكارى كۆكردنەوەى (100) هەزار واژۆ بۆ كانديدبوونى ياڤاش كۆدەكەنەوە.

شاهين سەبارەت بە يەكێك لەو مێژووانەى كانديدى ئۆپۆزيسيۆن بۆ سەرۆكايەتييە نۆى مانگى ئەيلوولە، چونكە يادى ئازادكردنى ئيزميرە، پارتى گەلى كۆمارى بەم بۆنەيەوە ئاهەنگ دەگێرێت، بەڵام ئايا كلچدار لەو وتارى ئەو رۆژەى خۆى بۆ سەرۆكايەتى كانديد دەكات ياخودا نا؟ 

لە بەشێكى ترى قسەكانى شاهين، "جەخت لەسەر زەنگى مەترسى دەكاتەوە بەرانبەر ئۆغلۆ، ئەگەر مامەڵەى زوو دەستپێ نەكات، ئەوە بانگەشەى كانديدبوونى بۆ سەرۆكايەتى زوو كۆتايى دێت."

موحەرەم ساريكايا، نووسەرى تورك لەبارەى راگەێندراوى كانديدى هاوبەش دەڵێت، "هەڵگرى سێ پەيامى گرنگە، يەكەم نابێت هيچ لايەنێك بڵێت من نيم و دەكشێمەوە، دووەم دواى ئەو راگەياندنە، هيچ پارت و كەسايەتييەكى ئەو شەش پارتە ناتوانێت بەتەنيا خۆى كانديد بكات، سێم هيچ پارتێك ناتوانێك لە پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردن دژ بە كانديدى سەرۆكايەتى بێت."

ساريكايا ئاماژەى بەوەش كرد بنكەى جەماوەرى پارتى چاكە بەرانبەر كێشەكان لە هەڵبژاردنى كليچدار ئۆغلۆ نيگەرانە، چونكە ئەگەر وەك كانديدى هاوبەش بەشدار بێت، ئەوكات بەشدارييەكى رووەكش لە هەڵبژاردنەكان دەكەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین