یۆنان بە سیستەمی رووسی رووبەڕووی توركیا دەبێتەوە تورکیە
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، "رۆژی (23) ئەم مانگە لە كاتێكدا فڕۆكەی (ئێف16)ی توركی لەسەر ئاسمانی دەریای ئیجە و رۆژهەڵاتی ناوەند دەسووڕانەوە، حكومەتی یۆنان بە سیستەمی بەرگری جۆری (ئێس 300) رووسی رووبەڕووی فڕۆكەكانی توركیا بۆتەوە." لای خۆشیەوە حكومەتی یۆنان ئەم هەواڵەی توركیا رەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (28/ئاب/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاندووە، حكومەتی یۆنان لە رێگەی سیستەمی (ئێس300) رووبەڕوو فڕۆكەوكانی توركیا بۆتەوە.

بەگوێرەی سەچاوەكەی وەزارەتی بەگری فڕۆكەكانی توركیا وەك جاران لە ئەركی خۆیان بوونە، یۆنان لە رێگەی سیستەمی رووسی لە دوورگەی كریت رووبەڕووی فڕۆكەكان بۆوە، بەڵام دواتر فڕۆكەكان بە سەلامەتی گەڕاینەوە بنكەی خۆیان.

بەلای توكیاوە ئەو كارەی یۆنان هەڵوێستێكی دوژمنكارانەیە، بەگوێرەی رێسكانی هاوپەیمانی ناتۆ نابێت وڵاتێكی ئەندام هەڵوێستی لەو جۆرە دژ بە وڵاتێكی تری ئەندام ئەنجام بدات، بۆیە پێویستە لەسەر یۆنان بە رۆحی هاوپەیمانی مامەڵە بكات.

سەبارەت بە هەواڵە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری یۆنانی رایگەیاند، "بەكارهێنانی سیستەمی رووسی چاودێری فڕۆكەی (ئێف 16) توركی كردبێت، ئەو هەواڵانەشی بە خەیاڵ ناوبرد."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەوە بەشێكە لە هەوڵە شكستخواردووەكانی ئەنقەرە بۆ دروستكردنی كەشێكی دژ بە وڵاتەكەمان."

سەبارەت بە هۆكاری ئەو لێدوانانەی توركیا بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری یۆنانی پێیانوایە، "توركیا نیگەرانە بە لێدوانەكانی رۆبەرت مینیندیز، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە دەرەكییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، لە یۆنان باسی لەوە كرد كە رێگە نادات توركیا فڕۆكەی (ئێف 16) وڵاتەكەی بكڕێت، یاخود نوێ بكاتەوە."

لە ماوەی رابردوو سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە كۆنگرێسی ئەمەریكا داوای كرد ئەمەریكا فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا نەفرۆشێت، ئەو لێدوانەی یۆنان پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتەی ئاڵۆزكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین