توركیا گومرگی گەرووی بۆسفۆڕ و دەردەنیل زیاد دەكات تورکیە
بڕیارە توركیا لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ كرێی گومرگی گەرووی بۆسفۆڕ و دەردەنیل بەرزبكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ئاب/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ توركیا كرێی گومرگی هەردوو گەرووی دەردەنیل و بۆسفۆڕ زیاد دەكات، بەوەش داهاتەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكات، لە هەمانكاتدا سیستەمی پێدانی نرخ هەڵوێشێنێتەوە، كە بەگوێرەی ئەو سیستەمە لە ساڵی (1983) داشكاندنی لە (75%) بوو.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو بڕیارە، لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیارەكە لە حەوتی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، داهاتی ساڵانەی ئەو گەرووانە لە (40) ملیۆن دۆلارەوە بەرز دەبێتەوە بۆ (200) ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی رێككەوتنی منترۆ، كە لە ساڵی (1936) واژۆ كراوە، توركیا مافی وەرگرتنی گومرگی هەیە لەو كەشتیانەی بەو دوو گەرووە هاتۆچۆ دەكەن. 

پێشتر توركیا جەختی لەسەر جێبەجێكردنی ماددەكانی رێككەوتنی مۆنترۆ كردەوە، لەكاتی دەستپێكردنی جەنگی رووسیا دژ بە ئۆكراینا هاتۆچۆی كەشتییە جەنگییەكانی لە رێگەی ئەم دوو گەروە راگرت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین