سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پشتگیرى لە هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كه‌ى سه‌در ده‌كه‌ین
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/ئاب/2022 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "پێشوازى له هه‌ڵوێستى سه‌ماحه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ین كه داواى كرد كۆتایى به گرژییه‌كان بێت و لایه‌نگرانى له ناوچه‌ى سه‌وز كێشایه‌وه، پشتگیرى له هه‌ڵوێسته نیشتمانى و به‌رپرسانه‌كه‌ى ده‌كه‌ین، هیواى ئه‌وه‌یش ده‌خوازین ئاسایش و سه‌قامگیرى سه‌رتاسه‌رى وڵات بگرێته‌وه".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه شه‌وى رابردوو بانگه‌وازى بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان كردبوو تا گفتوگۆ بكه‌ن و ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ ئه‌مه نیشاندا بوو، ئه‌مڕۆ له تویته‌كه‌ى بانگهێشته‌كه‌ى دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "بانگهێشتمان بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و رزگاركردنى عێراق له‌م بارودۆخه سه‌خته".
دواى رۆژێك له گرژیی و پێكدادانى لایه‌نگرانى سه‌در له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هه‌موو لایه‌نگرانى له ناوچه‌ى سه‌وز كشانده‌وه.
.jpg)


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment