لە شیلادزێ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان کەوتەخوارەوە کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکەیەى بێفڕۆکەوان لەسنوورى ئامێدى لە نزیک بنکەیەکى سەربازیى تورکیا کەوتەخوارەوە، بەڵام تاوە ئێستا نازاندرێ، فڕۆکەکە تورکییە یان هى لایەنێکى ترە.

ئەمڕۆ هەینى (دووى/ئەیلوول/2022) بەپێى هەواڵێکى رووداو، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان لە نزیک بنکەیەکى سەربازیى تورکیا لە سنوورى شیلادزێ کەوتۆتەخوارەوە، کە چەند سەد مەترێک لە بنکە سەربازییەکە دوورە.

بەپێى لێدوانى دانیشتوانى ئەو شوێنە، کاتژمێرى یەکى دواى نیوەڕۆکى ئەمڕۆ فڕۆکەکە کەوتۆتەخوارەوە، بەبێ ئەوەى بزاندرێ، ئەم فڕۆکەیە تورکییە یاخود هى لایەنێکى ترى بووە، بەڵام هیچ زیانێکى نەبووە.

ئەو هاووڵاتییەى قسەى بۆ رووداو کردووە ئاماژە بەوەشدەکات، دواى کەوتنەخوارەوى فڕۆکەکە، سەربازانى تورکیا، پاشماوەى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان کۆکردۆتەوە و لەگەڵ خۆیان بردووە. 

لە دواى دروستکربوونى شەڕى چەکدارى لە نێوان پەکەکە و تورکیا لە سنوورى هەرێمى کوردستان کوردستان، تاوەکو ئێستا تورکیا چەندین بنکە و خاڵى سەربازیى لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک دامەزراندووە. 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین