سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی توند لە یۆنان دەكات تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "ئەگەر یۆنان بەو جۆرە بەردەوام بێت باجەكەی دەدات."لە بەرانبەردا یۆنان رایدەگەینێت، "ناوەڕۆكی لێدوانەكانی سەرۆكی توركیا دەگینینە ئەندامانی ناتۆ."

ئەمڕۆ شەممە (سێی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا لە ئاهەنگی (TEKNOFEST) رایگەیاند، "یۆنان بە سیستەمی مووشەكی بەرگری (ئێس 300) هەڕەشەمان لێدەكات، من پێیان دەڵێم سەیری مێژوو بكەن، ئەگەر لەوە زیاتر هەنگاو بنێنن، باجێكی قوورس دەدەن."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان رووی دەمی كردە یۆنان و گوتی، "ئێمە یەك رستەمان بۆ یۆنان هەیە  پێیان دەڵێین، ئیزمیر لە بیر مەكەن."

سەرۆكی توركیا لە درێژەی قسەكانی گوتی، "داگیركردنی دوورگەكانی ئیجە راماناگرێت، ئەو چركە ساتە دێت چی پێویست بیكەین، شەوێك لە ناكاو دەگەینە سەرەتان."

لە مانگی رابردوو حكومەتی توركیا یۆنانی بە دوورخستنەوەی فڕۆكەكانی وڵاتەكەی لە رێگەی سیستەمی (ئێس 300) تۆمەتبار كرد، لە بەرانبەر حكومەتی یۆنان تۆمەتەكانی ئەنقەرەی رەت كردەوە.

لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەی سەرۆكی توركیا وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، “بەزووترین كات ناوەڕۆكی ئەو لێدوانە جاڕسكەرانەی ئەم دوایەی سەرۆكی توركیا دەگەینینە هاوپەیمانمان لە ناتۆ و هاوبەشمان، بۆ ئەوەی بزانن كێیە یەكگرتوویی هاوپەیمانی لەو قۆناغە دەخاتە مەترسییەوە."

لەبەشێكی تری قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، “لە هەمانكات لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و دەریایی لە كاركردن بەردەوام دەبێن، ئەوەش وەك كۆڵەگەی سەقامگیری و ئاشتییە بۆ هەموو ناوچەكە."

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە كۆنگرێسی ئەمەریكا داوای لە حكومەتی ئەمەریكا كرد، وڵاتەكەی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا نەدات، ئەو داوایەی یۆنان حكومەتی توركیای توڕەكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین