بانكەكانی كەنداو لە توركیا تووشی زیانی گەورە دەبن
بانكە بیانییەكانی لە توركیا مامەڵە دەكەن، لەدوای ساڵی (2018) زیانێكی زۆریان بەردەكەوتووە، چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو زیانەكان زیاتر بێت.

ئەمڕۆ شەممە (سێی/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە لە ساڵی (2018) كە دابەزینی بەهای لیرە دەستی پێكرد، زۆربەی بانكە بیانییەكانی لە توركیا كاردەكەن تووشی زیانی زۆر بوونەوە."

زۆربەی ئەو بانكانەی كە تووشی زیانبووینەوە بانكی چەند وڵاتێكی كەنداون، بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی (فیتش) بانكەكانی كوێت و بەحرێن و عومان قەتەرە و سعوودیە و ئیمارات لەگەڵ چەند كۆمانییەكی توركی ناچار بوونە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ راپۆرتەكانی پەیوەست بە هەڵاوسانی زیاد لە ئاستی خۆی قبووڵ بكەن، كە رێژەكەی لە (100%) تێپەڕاندبوو.

سەبارەت بە زیانەكانیش بە گوێرەی ئەو راپۆرتە ئەمساڵ (950) ملیۆن دۆلار زیان بەر بانكانە كەوتووە، بانكی ئیمارات و دوبەی لە هەموو یان زیاتر زیانیان بەركەوتووە، هەروەها بانكی هاوكاری كوێتی كە دووەم بانكە لەو وڵاتە ئەویش زیانی زۆری بەركەوتووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لیرەی توركی (26%) بەهاكەی خۆی بەرانبەر توركیا لەدەست داوە، ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كاڵا سەرەكییەكان زۆر گران بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین