وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا: بەبڕى (675) مليۆن دۆلار هاوكارى سەربازى ئۆكراينا دەكەين عێراق ناوچەکە و جیهان
لويد ئۆستن، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا رايگەياند، "حكومەتى ئەمەريكا رەزامەندى نيشانداوە بە بڕى (675) مليۆن دۆلار هاوكارى سەربازى ئۆكراينا بكات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتى/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان بۆ دۆخى، كە هەريەك لە نيست ستۆڵتنبێرگ، ئەميندارى ناتۆ و ئۆليسكى ريزينكۆڤ، وەزيرى بەرگرى ئۆكراينا ئامادەبوون رايگەياند، “جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رەزامەندى نيشانداوە بە بڕى (675) مليۆن دۆلارى تر هاوكارى ئۆكراينا بكات.”

بەگوێرەى قسەكانى وەزيرى بەرگرى هاوكارييەكان بريتين لە مووشەك و ئۆتۆمبێلى فراياگوزارى و سيستەمى دژە تانك و چەندين جۆر چەك و پێداويستى سەربازى لەخۆگرتووە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى لۆستن جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێستا سەركەوتنێكى روون لە هەوڵە هاوبەشەكانمان لە بەرەكانى جەنگ دەبينين، بەردەواميش دەبين لەسەر مەشق پێكردنى هێزەكانى ئۆكراينا بۆ ماوەيەكى درێژ."

لە (24)ى شوباتى ئەمساڵ، رووسى هێرشى سەربازى بۆ سەر ئۆكراينا دەستپێكرد، لەدواى ئەو هێرشانە ئەمەريكا وڵاتانى ئەوروپا پاڵپشتى خۆيان بۆ ئۆكراينا دژ بەڕ رووسيا راگەياند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین