سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە یادى ئیمام حوسێن پەیامێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێک لە یادى چلەى ئیمام حوسێن بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، یادە ئیلهامبەخش و وانەیەکە بۆ قوربانیدان لەپێناو بەرزکردنەوەی وشەی هەق.

ئەمڕۆ شەممە (17/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە هەژمارى تایبەتى خۆى پەیامێکى لە یادى چلەى ئیمام حوسێن بڵاوکردەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى پەیامەکەیدا نووسیوویەتى، یادى چلەى ئیمام حوسێن، ئیلهامبەخش و وانەیەکە بۆ قوربانیدان لەپێناو بەرزکردنەوەی وشەی هەق کە ئێستا عێراق لە هەموو کات زیاتر پێویستی بەو پەیامەیە.

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامەکەیدا نووسیوویەتى، عێراق لەم کاتەدا زۆر پێویستی بەو بەها و وانە بەنرخانەیە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی لێبووردەیی، پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکان، لەپێناو ئاییندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان و ژیانێکی باشتر بۆ نەوەکانمان.

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمى یادى چلەى ئیمام حوسێن لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت، بەشدارى ملیۆنان هاووڵاتى شیعە مەزهەب، لەژێر چاودێرییەکى توندى هێزە ئەمنییەکانى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین