ئێران بە درۆن بارەگاکانى دیموکرات بۆردوومان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاى پاسداران بە درۆن چەندین بارەگاى دیموکرات لە کۆیە بۆردوومان دەکات، وتەبێژى نەخۆشخانەى کۆیە ڕایدەگەیێنێت، تا ئێستا نۆ بریندار و شەهید هەیە و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەیلوول/2022) سوپاى پاسداران بارەگاکانى دیموکرات لە کۆیە، کۆمەڵەى زەحمەت کێشان لە زڕگوێز، پارتى ئازادیى کوردستان لە پردێ بە درۆن بۆردوومان کرد.

بەپێى لێدوانى وتەبێژى نەخۆشخانەى کۆیە بۆ رووداو ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا نۆ پێشمەرگەى دیموکرات لە کۆیە بریندار بوونە و دووى تریش شەهید بوونە، هێشتا بریندارى زیاتر لەڕێگەن بۆ نەخۆشخانە.

هاوکات حوسێن یەزدان پەنا، لە بارەى بۆردوومان کردنى بارەگاکانى پارتى ئازایى کوردستان ڕایگەیاند، چەند بارەگایەکیان لە پردێ – شێراوە بۆردوومان کراوە، بەو هۆیەوە شەهید و برینداریان هەیە.

سوپاى پاسداران بە درۆن بارەگاى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێز و پارتى ئازادى لە کۆیە بۆردوومان دەکات، بەپێى زانیارییەکان شەهید و بریندارهەیە و ژمارەکان لە بەرزبوونەوەدایە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین