بە هۆى بۆردومانەکانى ئێران (41) کەس بوونەتە قوربانى ئێران

نوچەنێت:

لەبارەى نوێتررین ئامارى قوربانیانى بۆردوومانەکەى بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە کۆیە و پردێ، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "تاوەکو ئێستا (9) کەس شەهید بووە و (32)ى تریش برینداربووە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەیلوول/2022) د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان، لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا لە هەولێر دواین ئامارى بۆردووانەکانى ئەمڕۆى ئێران بۆ سەر بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بە ڕۆژنامەونووسانى ڕاگەیاند و گووتى، "بەشێک لە بریندارەکان ئافرەت و دۆخى تەندروستى سێ بریندار ناجێگیرە."

د. سامان بەرزنجى گووتیشى، "چاوەڕێى بەرزبوونەوەى ژمارەى قوربانییەکان دەکەین، چونکە لەوانەیە هێشتا هەندێ بریندار مابن و کەوتوونەتە ژێر بەرد و دیوار و تا ئێستا نەدۆزراینەوە."

هاوکات هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "بە توندى ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین و پێشکارییەکى دەستووریە بۆ سەر سەروەرى هەرێمى کوردستان و عێراق."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین