وەزارەتى پێشمەرگە بۆ ئێران: بەخێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە رابگرن ئێران

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لە بارەى بۆردومانەکانى ئێران بۆ سەر بارەگاى حیزەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "زۆر بە خێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە رابگیرێن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/ئەیلوول/2022) وەزارەتى پێشمەرگە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە وردەکارى بۆردومانەکانى ئەمڕۆ ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەخاتەڕوو.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم رووداوە لە کاتێک دایە، کە هێزەکانی پێشمەرگە، سەنگەریان لە تیرۆریستان گرتووە و رووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەتەوە، کە بوونەتە بەشێک لە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگشتی."

 

دەقى راگەیندراوى شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە:

ئەمڕۆ ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لەسنوری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی کوردستان، لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوردومان کران.

بۆردوومانەکە، بەدوو گەڕ بووە، گەڕی یەکەم کاتژمێر ١٠٣٠ بوو، گەڕی دووەم کاتژمێر ١٣٢٠ بوو.

بەداخەوە لە بۆردومانەکاندا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، هەروەها چەند رۆژنامەنووسێک بریندار بوون لەنێویاندا پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی کوردستان ٢٤.

ئەم رووداوە لە کاتێک دایە، کە هێزەکانی پێشمەرگە، سەنگەریان لە تیرۆریستان گرتووە و رووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەتەوە، کە بوونەتە بەشێک لە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگشتی.

ئێمە لە شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ئیدانەی ئەو بۆردومانانە دەکەین، داواش دەکەین زۆر بە خێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە رابگیرێن.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە

٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین