وڵاتانی جیهان سەركۆنەی رووسیا دەكەن عێراق ناوچەکە و جیهان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی رووسیا چوار ناوچەی ئۆكراینای بە وڵاتەكەی لكاند، ئەو هەنگاوەی مۆسكۆ كاردانەوەی وڵاتانی جیهانی لێكەوتەوە جۆزیب پۆریل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "هەرگیز دان بەو راپرسییە نایاساییەی رووسیا نانێین، ئەوە پاساوە بۆ پێشلێكردنی خاكی رووسیا."

ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی) بڵاویكردەوە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "دان بە ریفراندۆمەكەی رووسیا نانێین، ئەو هەنگاوەی رووسیا سزاكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو رێكارانەی رووسیا بەهێزتر دەكات."

ئۆكراینا

چەند خولەكێك دوای رایگەیاندی فەرمی رووسیا، ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا لە گرتە ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە رایگەیاند، "لە رێگەی واژۆكردنی  بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بەفەرمی داوا دەكەین ئۆكراینا هاوپەیمانی ناتۆ  وەربگیرێت."

سەرۆكی ئۆكراینا راشیگەیاند، "هەرگیز دانوستاندن لەگەڵ رووسیا ناكەین، مادام پۆتین سەرۆكی رووسیایە، ئێمە دانوستاندن لەگەڵ سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە دەكەین."

ئەمەریكا

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە راگەیێندراوێك سەركۆنەی ئەو هەنگاوەی رووسیای كرد و رایگەیاند، "ئەمەریكا هەوڵەكانی رووسیا بۆ لكاندنی خاكی ئۆكراینانی خاوەن سەروەری سەركۆنە دەكات، ئەو هەنگاوەی رووسیا پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانە."

لە بەشێكی تری راگەیێندراوە هاتووە، "ئەمەریكا بەردەوام رێزی سنوورە دانپێدانراوەكانی ئۆكراینای گرتووە، هەوڵەكانمان بۆ گێڕانەوەی خاكی ئۆكراینا لە رێگەی بەهێزكردنی سوپا و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت."

وڵاتانی ئەوروپا

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان رایگەیاند، "سەركۆنەی لكاندنی ناوچەكانی ئۆكراینا بە رووسیا دەكەین."

هەروەها وەزیری دەرەوەی هۆڵندا رایگەیاند، "هەڕەشەكانی رووسیا بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی مایەی قبووڵكردن نییە."

لە لایەكی تریشەوە حكومەتی بەریتانیا بانگێشتی باڵیۆزی رووسیای كردووە، نامەی ناڕەزایی بەرانبەر لكاندنی ناوچەكانی ئۆكراینای پێداوە.لەهەمان كاتیشدا ئەریتانیا سزای بەسەر بانكی ناوەندی رووسیا سەپاند.

ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، "جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی ئۆكراینا دەكەین و دان بە بڕیاری لكاندنی ئەو ناوچانە بەڕووسیا نانێین."هەروەك ئیسرائیل هۆشكداری دایە رووسیا لە بەكارهێنانی ئەو هاونیشتیمانییە ئیسرائیلیانە رەگەزنامەی رووسییان هەیە، كە نابێت بەهیچ جۆرێك ئەو كەسانە بۆ جەنگی ئۆكراینا چەكدار بكات.

بەرپرسێكی ئیسرائیلیش رایگەیاند، "داوا لە هەموو ئەو سەربازە ئیسرائیلیانە دەكەم كە رەگەزنامەی رووسیان هەیە دەستبەجێ بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان."

ئەمڕۆ هەینی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا ناوچەكانی (خێرسۆن و لۆهانسك، و دۆنێتسك و زاپۆريژيا)ى بە رووسيا لكاند، پێشتريش لە ساڵى (2014) دوورگەى كريمياى بە وڵاتەكەى لكاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین