رووسیا مەترسی دەخاتە سەر دەریای رەش عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرەڕای هەڕەشەكانی رووسیا یەكەم كەشتی بارهەڵگری دانەوێڵەی ئۆكراینا بە رێگەیەكی نوێی مرۆیی لە دەریای رەشەوە گەیشتە توركیا، سەرۆكایەتی توركیاش هۆشداری داوەتە مۆسكۆ.

پێنجشەممە (17/ئاب/ 2023) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوكردەوە، كەشتی جۆێف شۆڵت، كە ئاڵای هۆنگ گۆنگی بەرزكردبۆوە، لە بەندەری ئۆدیسای ئۆكراینا بەڕێكەوت و بە رێگەیەكی تایبەت گەیشتە ئاوەكانی توركیا، لەبەرانبەردا رووسیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەم جۆرە كەشتییانە دەكات.

تۆڕی پێگەكانی چاودێری جووڵەی دەریایی ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كەشتییە كاتێك گەیشتۆتە ئاوەكانی توركیا رێگەیەكی تایبەتی بەكارهێناوە، بۆ ئەوەی خۆی لە ئاوەكانی ژێر دەسەڵاتی رۆمانیا و بولگاریای ئەندامی ناتۆ بپارێزێت.فۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كەشتییەكە رێڕەوێكی نوێی مرۆیی بەكارهێناوە، كە وڵاتەكەی درووستی كردووە.

لەبەرانبەر ئەو هەڕەشانەی رووسیا، نووسینگەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەكانی رووسیا تەقەیان لە كەشتییەكی دەریای رەشكردووە لە كۆتایی هەفتەی رابردوو، وڵاتەكەی داوای لە دەسەڵاتدارانی مۆسكۆ كردووە خۆیان ئاڵۆزییەكان پارێزن.

سەرۆكایەتی توركیا جەخت لەسەر دەكاتەوە، لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ رووسیا هۆشداریمان داوە لەوەی خۆیان لەو جۆرە رێكارانە بپارێزن كە دەبنە هۆی ئاڵۆزی لە دەریای رەش.

رووسیا و ئۆكرینا گەورەترین وڵاتی بەرهەمێنی دانەوێڵەن، جەنگی رووسیا كاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵە لە جیهان درووستكردووە. ساڵی رابردوو رێككەوتنێكی تایبەت بە چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان و نێوەندگیری توركیا لەنێوان مۆسكۆ و كیێڤ لە ئەنقەرە واژۆ كرا، لە ماوەی رابردوو رووسیا لەو رێككەوتنە كشایەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین