ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا توركیا بێهیوا دەكات تورکیە
بۆب مینیندیز، سەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیران توركیا لە پێدانی فڕۆكەی (ئێف 16) بێهیوا دەكات، ئەردۆغانیش رایدەگەینێت، "دەزانی كێیە جڵەوی بۆ یۆنان دژ بە ئێمە شل كردووە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (دووی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئەحوالی توركی) بڵاویكردەوە سەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا  رایگەیاندووە، "رێگە نادەین فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا بفرۆشرێت، توركیا پێیوایە هاوپەیمانی ناتۆیە، دەكرێت پێكەوە بۆ داهاتوو هەنگاو بنێن و هەندێك پێداوی پێشكەوتووتری پێ بدەین، بەڵام ئەنقەرە ئەو هاوپەیمانییە نیە ئێمە ئەو چەك پێشكەتووانەی پێبدەین."

ئەو سیناتۆرە ئەمەرییكیە ئاماژە بەوەش دەكات، "ئەنجوومەتی پیران هۆشداریش دەداتە توركیا لە كڕینی بەشی دووەمی سیستەمی مووشەكی بەرگری (ئێس 400)ی رووسی."

بۆب دڵەڕاوكێی خۆی نەشاردەوە و گوتی، "ئەو راپۆرتانەی باس لە كڕینی بەشی دووەمی مووشەكی رووسی دەكەن، نیگەرانی كردووە، چونكە ئەوە پێشێكردنێكی روونی سزاكانی ئەمەریكایە كە لە رێگەی یاساوە دەیسەپێنێت."

دوای ئەو لێدوانانەی بۆب ئەردۆغان رایگەیاند، "چەكداركردنی یۆنان لەگەڵ عەقڵ و لێكتێگەیشتن و هاوپەیمانی ناگونجێت، لە بەرژەوەندی هیچ كەس نییە سیاسەتی جاڕسكردن بگرێت بگرێتەبەر، ئێمە ئامۆژگاری یۆنان دەكەین رێگەی لەو مامەڵانە بگرێت كە دەبێتە هۆی فرتوان بوونی وێرانكاری." 

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن داوای كرد، ئەمەریكا (40) فڕۆكەی (ئێف 16)ی پێفرۆشێت و (80) فڕۆكەشی بۆ نوێ بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین