كازمى و په‌رله‌مانتارانى هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئادار مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له به‌غدا پێشوازى له كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتارى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كرد به بۆنه‌ى ساڵیادى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌كه‌ى، مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى شارى هه‌ڵه‌بجه باسى له‌وه كردووه ده‌بێت له عێراق ئازار بوه‌ستێت و له‌برى ئه‌وه هیوایه‌ك دروست بكرێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مسته‌فا كازمى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره كردووه‌ته‌وه كه له په‌یامه‌كه‌ى دواى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپاى ڤاتیكان بۆ گفتوگۆى نیشتمانى كردبووى.
كازمى گوتوویه‌تى، "پێشنیارى گفتوگۆى نیشتمانى جه‌وهه‌رى ئه‌و هیوایه و پێویستمان به گفتوگۆیه‌كى راشكاوانه و شه‌فاف و به‌رپرسانه هه‌یه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژگاره خه‌مبارانه بوه‌ستێنرێت".
هه‌شتى ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاپا فڕانسیس بۆ ڤاتیكان، په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و داواى له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ریشه‌یى كێشه‌كان.

.jpg)



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment