سويد ئامادەسازى بۆ رادەستكردنى تۆمەتباران بە توركيا دەكات تورکیە
بڕيارە شاندێكى وەزارەتى دادى سويد بۆ رادەستكردنى ئەو كەسانەى تۆمەتبارن بە تيرۆر توركيا سەردانى ئەنقەرە بكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە شاندێكى وەزارەتى دادى سويد سەردانى ئەنقەرە دەكات و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەى ميانزمى پێويست دانێن، بۆ ئەوەى  ئەو كەسانەى لە تيرۆر گلاون رادەستى توركيايان بكەن.

لە چوارچێوەى ئەو لێتێگەيشتنەى نێوان توركيا لەگەڵ سويد و فينلەندا، لە چەند رۆژى رابردوو حكومەتى سويد راگراتنى پێدانى چەك و پێداويستى سەربازى بە توركيا هەڵوەشەندەوە.

لە كۆتايى مانگى رابردوو بەكر بۆزداغ، وەزيرى دادى توركيا رايگەياند، "گفتوگۆكانمان لەگەڵ سويد و فينلەندا بۆ رادەستكردنى تۆمەتاران بەردەوامە، چاوەڕاوان دەكەن داواكراوانى پەكەكە و سەربە گولەنمان رادەست بكەنەوە."

دواى ئەوە ئەو دوو وڵاتە داوايان كرد ببن بە ئەندامى ناتۆ حكومەتى توركيا بە پاساوى داڵدەدانى لايەنگرانى پەكەكە و گولەن رەتى كردەوە رێگە بدات ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ وەربگيرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین