ئەردۆغان داوا لە ئۆپۆزيسيۆن دەكات سەرپۆش بخرێتە چوارچێوەى دەستوور تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا داواى لە كەمال كليچدار ئۆغلۆ كرد پرسى سەرپۆش بخرێتە چوارچێوەى دەستوورى وڵاتەكەى نەك ياسايەكى بۆ دەربكرێت و بۆ ئەوەى بە سياسى نەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرينى يەكەمى/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، سەرۆك كۆمارى توركيا لە كۆبوونەوەى لەگەڵ فراكسيۆنى پارتەكەى لە پەرلەمانى توركيا رايگەياند، "حكومەتى ئاكپارتى بوو پرسى قەدەغەكردنى سەرپۆشى لە توركيا نەهێشێت، كە رۆژگارێك گەيشتبووە ئاستى چەوساندنەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد ئەو پڕۆژەيەى پارتى گەلى كۆمارى پێشكەشى پەرلەمانى كردووە بۆ ئەوەى سەرپۆش پرسێكى ئازادى بێت نەك سياسى، ئەوە زۆر دوورە لەچارەسەكردنى ئەو كێشەيەك بە رێگەيەكى گونجاو.

سەرۆكى توركيا گوتيشى، "ئەگەر ئێوە راستگۆن لەو پرسە، لەبرى دەركردنى ياسايەك فەرموون پرسى سەرپۆش دەخەينە ناو دەستوور، چونكە گۆڕانى ياسا زۆر ئاسانە بەپێچەوانەى دەستوورە."

ئەردۆغان لە قسەكانى هێرشى توندى كردە سەر سەرۆكى جەهەپە و رايگەياند، "هەر لەم پەرلەمانەيە ئێوە لە رابردوو رێگەتان نەدا ئافرەتێك لەبەر سەرپۆشەكەى بچێتە پەرلەمان، ئەو كەسانەى رێگريان لەو ئافرەتە كرد، پێشينەكانى تۆ بوون لە پارتەكەت، ئەوەشى سەبارەت بە پرسى سەرپۆش لە توركيا كراوە، بە هەوڵى حكومەتى ئاكپارتى بوو كە رێكارى پێويستى بەرانبەر گرتەبەر."

بە بۆچوونى سەرۆكى توركيا پرسى جل و بەگشتى و سەرپۆش بەتايبەت شتێكى تايبەتە مافێكى سروشتى هاووڵاتيانە چۆن مامەڵەى لەگەڵ دەكەن پێويستى دەستوور و ياسا نييە.

سەرۆكى توركيا ئەوەى بير كليچدار هێناوەيە كە  ريزى ئەو كەسانە بوو لە دادگا داواى دژ بە سەرۆكى پێشووى ئەنجوومەنى خوێندنى باڵا تۆماركردبوو، بەتۆمەتى خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات كە داواى كردبوو، قەدەغەكردنى سەرپۆش لادەن.

لە كاتى وتارەكەى ئەردۆغان ديمەنى توندوتيژييەكانى ساڵى (2002) دژ بە ئافرەتانى سەرپۆشبەسەر نيشاندرا، ئەوەش پێش گەيشتنى پارتى دادوگەشەپێدان بوو بە حكوم.

لە چەند رۆژى رابردوو كەمال كليچدار ئۆغلۆ داواى كرد پێويستە ياسايەك دەربكرێت بۆ ئەوەى رێگرى لە بەكارهێنانى سەرپۆش بكرێت بۆ كارى سياسى. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین