توركیا  سوپایەكی بەهێز دروست دەكات تورکیە
فۆربێس يه‌كێكه‌ له‌ گۆڤاره‌ بەناوبانگەكانی ئه‌مه‌ريكا، ئاشكرای دەكات، توركيا سوپايه‌ك دروست ده‌كات كه‌ زۆرترین توانی شەڕكردنی هەبێت، هەروەها فڕۆكەی بێفڕۆكەوان رۆڵی گەورەی هەبوو لە سەركەوتنەكانی سوپای ئەو وڵاتە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ‌(پێنجى/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌ڕى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌ حكومەتی توركيا له‌م ساڵانه‌ى رابردوو لەو بواری پیشەسازی بەرگری زۆر بەرەو پێشچووە. 

لە بەشێكی تری ئەو راپۆرتەی گۆڤاری فۆڕبێس هاتووە، سوپای توركیا له ‌زۆر شه‌ردا تواناى گۆڕینی ئەنجامی شەڕەكەی هەبووە، ئەوەش لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئەوەش وایكردووە سەرنجی جیهان بەلای خۆیەوە رابكشێت.

 ئه‌مير حوسێن، شرۆڤه‌كارى فۆربێس رایگەیاند، "ده‌توانين بڵێین پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ربه‌سته‌كانى ده‌ره‌وه‌ گەورەترین كاریگەری هەیە.‌" 

سەبارەت بوودجەی بەرگری توركیاش دەڵێت، "ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ين بوودجه‌ى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا ساڵ لەودای ساڵ له‌ زياتبووندايه‌، تێپه‌راندى (20) ملياردۆلار بۆ بودجه‌ى به‌رگرى له‌ناتۆدا بە دووه‌م گه‌وره‌ترين هێزى چه‌كدارى ده‌مێنێته‌وه.‌‌" 

لەو راپۆرتە هاتووە توركيا له‌ هێزى ده‌ريا و ئاسماندا زياتر له‌ (700) پرۆژه‌ى جێبه‌جێ كردووه‌،‌ ئامانجى ئه‌م پرۆژانەش‌ له‌ شه‌ره‌كانى داهاتوو به‌ شێوه‌يه‌كى كاريگه‌ر به‌كاريبهێنێت و سودى لێوه‌ردەگرێت،‌ چه‌كه‌كانيشيان به‌م ئامانجه‌وه‌ به‌رهه‌م دێنن به‌م شێوه‌يه‌ ستايشى پيشه‌سازى به‌رگرى توركيا باسكراوه‌، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى فرۆكه‌ى بەیركداری توركى له‌ شه‌ره‌كانى كەرەباغ و سووريا رۆڵی توركیای زیاتر كردووە، هه‌روه‌ها فڕۆكەی ئاكينجى دەتوانێت به‌نزيكەى (24) كاتژمێر لە ئاسمان بمێنێتەوە.

بەشێكی تری راپۆرتەكە تیشكخراوه‌ته‌ سه‌ر رۆلى توركيا له‌لايه‌ك بەرگریان به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه‌ و ئۆپه‌راسيۆنه‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى سوورياى و پشتگيریكردنى ئازه‌ربايجان له‌به‌رانبه‌ر شه‌رى كەرەباغ. هەروەك لە جەنگی رووسیا پشتیوانییەكی گەورەی ئۆكراینایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین