پاسى باڵاپۆشى ... له كليچدارئۆغڵووه بۆ ئه‌ردۆغان
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
لەدوای لێدوانه‌كه‌ى كه‌مال كليچدارئۆغڵو سه‌باره‌ت به بابه‌تى باڵاپۆشى، ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان گوتى، "ئه‌گه‌ر زۆر دڵسۆزى وه‌ره با بیخەینە چوارچێوەی دەستوور" له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنى كۆبوونه‌وه‌كه جەهەپە بە نەخێر وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە.
پارتی دادوگەشەپێدان پێشینەیەكی زۆریان لە پرسی باڵاپۆشى هەیە، په‌رله‌مانتارانى ئاكپارتى له خه‌باتى باڵاپۆشيه‌وه سەرچاوەیان گرتووە، به‌ڵام جه‌هه‌په وه‌كو سیمبولى ستەمكردن لە باڵاپۆشى ده‌بينرێت، ئه‌وان به ئه‌ندازيارى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى لە تورکیا ناسراون، ئێستا كليچدارئۆغڵو، له‌به‌رانبه‌ر ئاكپارتى له گۆره‌پانەکەدا وه‌ستاوه، ئايا عەقڵ ئەم كارە قبووڵ دەكات؟ به‌م داوایەی لە ئەردۆغان ئەوەی بیر خەڵك هێنایەوە لە رابردوو كليچدارئۆغڵو كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر قەدەغەكردنی باڵاپۆشی، بووه ئامرازێك بۆ ئەوەی ئاكپارتى ستەمی قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لەلایەن جەهەپەوە بیرى خەڵكی بهێنێتەوە.
ئه‌ردۆغان بەگەرمی له لايه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشوازى لێكرا، له ماوه‌ى قسه‌كردنيدا ماوه ماوه په‌رله‌مانتاره‌كان چه‌پڵه‌يان بۆ لێده‌دا، بۆ ماوه‌يه‌كى دوور‌و درێژ به‌رده‌وامبوون لە چه‌پڵه‌يان لێدان، به‌م شێوه‌يه پێشوازيان لێ‌كرد، ئه‌و كاتانەشیى ئه‌ردۆغان باسى پرۆژه‌ى كليچدارئۆغڵوى ده‌كرد سه‌باره‌ت به باڵاپۆشی و كە سه‌يرى ئەو ڤديۆيیەيان ده‌كرد كە رۆڵی جەهەپەی لە قەدەغەكردنی باڵاپۆشی نیشان دەدا، زياتر چه‌پله‌ى بۆ لێدەدرا، هێشتا ڤديۆيه‌كان كۆتایی نەهابوو، په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌ستابوونه‌وه سه‌رپێ ئه‌ردۆغانيان چه‌پڵه رێزان كرد.
ئه‌ردۆغان ڕابردووى جه‌هه‌په‌ى بير‌ى هێنانه‌وه، كە چۆن باڵاپۆشیان قەدەغەكرد، سەرلەنوێ بيره‌وه‌رييه‌كانى باسكردەوە، ئه‌و به‌رگريى و خه‌باتانه‌ى بۆ لابردنى قه‌ده‌غه‌ى باڵاپۆشيدا ئه‌نجامى دابوو بیری ئامادەبووانی هێنایەوە، بۆیە ئه‌ردۆغان هه‌ر‌چه‌نده سوپاسى كليچدارئۆغڵوى بكات كه‌مه بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى پێی به‌خشى.
جەهەپە شەش پارتەكەی تووشی تەنگەژە كرد
كليچدارئۆغڵو پاسێكى گه‌وره‌ى به‌رزكرده‌وه له ياساى باڵاپۆشى، ئه‌دۆغانيش وه‌كو ياريزانێكى تۆپى پێى كۆن گۆڵى خۆى كرد، كليچدارئۆغڵو ركابه‌رى ئه‌ردۆغان نيیه، ئه‌گه‌ر پشتيوانێكيشى بايه پاسێكى وا جوانى نه‌ده‌دا ئه‌ردۆغان.
سەرۆكی ئێستای توركیا هه‌موو ته‌مه‌نى له ململانێی دژ بە قەدەغەكردنی باڵاپۆشى به‌سه‌ر بردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو هەڵوەشاندنەوەی ياساى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى مه‌ترسى له‌سه‌ر داخستنى حزبه‌كه‌ى دروست كرد، كه ئه‌وكاته به‌هۆى ئه‌وه‌ى خێزانى عه‌بدوڵا گوڵ كه كانديدى سه‌رۆك وه‌زيران بوو كه سەپۆشی لەسەر بوو، لە (27)ی نیسان ياداشتێكى ئه‌ليكترۆنى بۆ ده‌رچوو، توانيان ياساى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى لاببه‌ن له‌كۆتایدا هه‌موو رێگرى و به‌ربه‌سته‌كانى بڕی و ئه‌ردۆغان ده‌ستورى هەمواركردەوە و قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى لابرد.
لێره‌دا چى ڕوو ده‌دات كاتێك كليچدارئۆغڵو ته‌حه‌دا و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موارى ده‌ستورى بكات؟ ئه‌م ياساييه ئازادى باڵاپۆشى هێنايه ئاراوه، كه داواى له دادگاى ده‌ستوورى كردووه.
كليچدارئۆغڵو كه ئه‌ندازيارى ياساى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشييه، ئه‌ردۆغان كه سيمبو‌لى ئازادى باڵاپۆشييه ئه‌گه‌ر كليچدارئۆغڵو ته‌حه‌داى بكات ئه‌م شتانه ڕوو ده‌دات.
جه‌هه‌په له پۆله‌كه مايه‌وه
ئه‌ردۆغان به پشووى گووت پشوو، له‌بابه‌تى باڵاپۆشى كليچدارئۆغڵو كه پێشنيارى ياسايه‌كى تايبه‌ت به باڵاپۆشى كرد ئه‌ردۆغان به پێشنيارێكى ده‌ستورى وه‌ڵامى دايه‌وه، ئێستاكه ئه‌م كێشه‌يه بۆ كليچدارئۆغڵو بۆته پشكنينى دڵسۆزى. بابه‌تى باڵاپۆشى بۆ جه‌هه‌په‌ى بوويته كاغه‌زى ليتموس.
(24) كاتژمێری پێنه‌چوو ئۆزگور ئۆزێل جێگرى سه‌رۆكى فراكسۆنی جه‌هه‌په گوتى، "ئێمه له‌م باودۆخه‌دا نين ده‌ستور بگۆرين." ئه‌وكاته ڕووى راستيان به ده‌ركه‌وت.
كليچدارئۆغڵو به‌ته‌نيا جه‌هه‌په‌ى نه‌سوتاند، به‌ڵكو شه‌ش پارته‌كه‌شى خسته نێو تاقیكردنەوەی باڵاپۆشى، چونكه ئه‌ردۆغان بۆ گۆرينى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور شه‌ش پارته‌كه‌شى بانگ كرد، ئه‌وكاته‌ى له‌سه‌ر داواى ئه‌كپارتى بێنه په‌رله‌مان جه‌هه‌په چ ده‌كات؟ ئايا پارتى باشه پشتگيرى ده‌كات يان نا؟ پارتى ديڤا و پارتى ئاينده وه پارتى سعاده‌ت په‌رله‌مانتاره‌كان به كام ئاڕاسته ده‌نگيان به‌كاردێنن؟ ئه‌گه‌ر جه‌هه‌په به نه‌خێر ده‌نگ بدات ئه‌وكات ده‌رده‌كه‌وێت كه دڵسۆز نيیه، ئه‌گه‌ر پارتى باشه و ديڤا و ئاينده و سعاده‌ت ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن ئه‌وكات شه‌ش حزبى سه‌رمێزه‌كه دابه‌ش ده‌بێت.
كامه كليچدارئۆغڵو؟
كەمال كلیچدار ئۆغلۆ گەورەترین خزمەتی بە ئەردۆغان كرد
كليچدارئۆغڵو كێشه‌كى هه‌يه، ئه‌ميش كێشه‌ى نا ته‌بايیە، له‌گه‌ڵ ناسيۆناليسته كۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه، هێشتا له‌وان زياتر ڕۆڵى ئايدياليستى ده‌گرێته ئه‌ستۆى خۆى، هه‌وڵده‌دات ببێته كەمال ئەتاتورك.
له‌گه‌ڵ موسولمانه‌كان كۆده‌بێته‌وه، له‌وان زياتر خۆى به موسولمان پيشان ده‌دات، ڕۆڵى موجاهيت كه‌ماڵ ده‌گريته ئه‌ستۆ.
له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په كۆده‌بێته‌وه، له‌وان زياتر خۆى به كورد ده‌زانێت، ده‌بێته سێراك كه‌مال.
له‌گه‌ڵ عه‌لمانيه‌كان كۆده‌بێته‌وه، رۆڵى دووه‌مى ئه‌تا‌تورك ده‌بينێت.
له‌پاشان له‌م پياوه ده‌پرسن ئايا تۆ كێى؟
چه‌نده‌ها ساڵه دوژمنايه‌تى باڵاپۆشيت كردووه، له پاشان له ناكاو له‌باره‌ى باڵاپۆشى ڕێسايه‌كى ياساييتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئامانجت ئازادى باڵاپۆشى بێت، سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ستور پێشنيارى كرد بۆ ئەوەی ئەمە مسۆگه‌ر بكه‌ين، ئه‌م كاره بۆ تۆ گۆڕا بۆ تاقیكردنەوەی دڵسۆزييت، له‌م كاته‌دا چ ده‌كه‌ى، دەستوور هه‌ر دەستوورە، ياسا هه‌ر ياسايه" پێويسته پێى بلێى ئه‌وه‌ته مه‌يدان، به‌ڵام هێشتا مره‌كه‌بى پێشنياره‌كه وشك نه‌بوه تۆ ده‌خولێيه‌وه، باشه ئه‌و كات كێ به‌تۆ باوه‌ڕده‌كات؟
داواكاريه‌كه‌ى جه‌هه‌په
هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارييه‌ى جه‌هه‌په ئازادى بۆ باڵاپۆشى ناهێنێت، كێشه‌ى بابه‌تى باڵاپۆشى چاره‌سه‌ركراوه دووباره ده‌يه‌وێ درزێك بكاته نێو بابه‌ته‌كه، ده‌يه‌وێت ديسان ته‌ڵه‌ى بخاته نێو بالاپۆشى.
عه‌لى ئۆزكه‌يا جێگيرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ده‌ستوورى له مادده‌كاندا ريزيكردووه.
1_ له هيچ شوێنێك له پێشنيارى ياساكه‌دا باس له باڵاپۆشى نه‌كراوه له‌سه‌ر بابه‌تى باڵاپۆشى
2_ پێشنياره‌كه، قوتابيى و كه‌رتى تايبه‌ت ناگرێته‌وه.
3_ چه‌مكى دامه‌زراندن زياتر بۆ كرێكاران به‌كاردێت.
4_ سنورداركردن ده‌خاته سه‌ر ڕێكخراوى پيشه‌يى به پێدانى ده‌سه‌ڵات بۆ دياريكردنى جل و به‌رگ و يه‌كپۆشى.
ياريه‌كى مه‌ترسیدار
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى باڵاپۆشى له ڕابردوو بە یاسا رێكخرا، هه‌وڵه‌كانى ئاكپارتى و ده‌يه‌په و پارتى سعادەت پێكەوە بوو، ئەو پاراتانە وه‌ك جه‌هه‌په تاكتيكيان بەكارنەهێنا چونكە ئه‌وان راستگۆبوون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكارى جه‌هه‌په له‌لايه‌ن دادگاى ده‌ستوورييه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شايه‌وه، ئه‌وه‌ى مه‌ترسيداره پاساوه‌كانى دادگاى ده‌ستورييه بۆ دواخستنى، كە بووه هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى، ئه‌وانه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشيان به‌كارهێنا پشتيان به پاساوه‌كانى بريارى ره‌تكردنه‌وه‌ى دادگاى ده‌ستوورى به‌ستووه، بيانوى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى دادگاى ده‌ستوورى زه‌مينه‌ى دۆسيیەى داخستنيان پێكهێنا كه له دژى ئاكپارتى و پارتى سعادەت تۆماركرابوون، چونكە كێشه‌ى باڵاپۆشى كه به پێشنيارى جه‌هه‌په چاره‌سه‌ركرا، ده‌يانه‌وێت دووباره بگه‌رێته‌وه سه‌ره‌تا و بكرێنه درێژخايه‌ن و جه‌هه‌په نايه‌وێت كێشه‌ى باڵاپۆشى چاره‌سه‌ر بكات به پێچه‌وانه‌وه ته‌ڵه‌ى نوێ داده‌نێت.
تاقيكردنه‌وه‌ى ده‌ستوور
له‌پاش قسه‌كانى ئه‌ردۆغان، لەگەڵ وه‌زير و جێگره‌كان قسه‌م كرد، وره‌ى ئه‌وان به‌رزبوو، به‌تايبه‌تيش په‌رله‌مانتاره ژنه‌كان زۆر دڵخۆش بوون، ئه‌وكاته‌ى هه‌موارى ده‌ستوور دێته په‌رله‌مان بۆ ئۆپۆزسيۆنه‌كان تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى سه‌خت ده‌بێت.
تاوه‌كو ئێستا جه‌هه‌په ته‌لارسازى گۆشه‌گيرى باڵاپۆشى بووه، كليچدارئۆغڵو به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێسايانه‌ى كه له دادگاى ده‌ستووردا ئازادييان به باڵاپۆش داوە، بووه هاوبه‌شى ئه‌م گۆشه‌گيريه، جه‌هه‌په ئه‌م جاره هه‌وڵى قۆزتنه‌وه‌ى باڵاپۆشى دا به‌ڵام باڵاپۆشى زه‌ربه‌ى له كليچدارئۆغلو دا.
سەرچاوە: CNN TÜRK
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment