توركيا بەرپرسى دۆسيەى سووريا لە وەزارەتى دەرەوە دەگۆڕێت تورکیە
رۆژنامەى وتەنى سوورى بڵاويكردەوە، ئەنقەرە بۆ خۆ لنزيكردنەوە لە ديمەشق بەرپرسى دۆسيەى سورياى لە وەزارەتى دەرەوەى گۆڕى.

ئەمڕۆ يەكشەممە (نۆى/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە چاودێرانى سياسى پێيانوايە، "گۆينى بەرپرسى دۆسيەى سووريا لە وەزارەتى دەرەوەى توركيا لەچوارچێوەى هەوڵەكانى توركيا بۆ دروستكردنى زەمينەيەكى گونجاوە بۆ لێكنزيكبوونەوەى نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش وەك دەستپێشخەريەكە بۆ دەربڕينى نيەتباشى حكومەتى توركيا بەرانبەر سووريا."

رۆژنامەكە روونيشكردۆتەوە، پێنجشەمەى رابردوو گۆڕانكارى لە پۆستى چەند ديپلۆماتكارێكى وەزارەتى دەرەوەى توركيا كرا، سادات ئۆناڵ جێگرى وەزيرى دەرەوە و كرا بە باڵيۆزى هەميشەيى توركيا لە نەتەوە يەكگرتووەكان، ئاردم ئۆزان بەرپرسى دووەم لە وەزارەتى دەرەوە كرا بە باڵيۆزى توركيا لە ئوردن، هەروەها سەلجوق ئۆناڵ، پۆستى باڵيۆزى توركياى لە پۆڵندا وەرگرت. 

سەبارەت بە گۆينى بەرپرسى دۆسيەى سوريا بەتاييبەت لەو كاتەدا بايەختى تايبەتى هەيە، لە پێشنەى كارەكانى ئەردۆغانە بەرانبەر سووريا.

ئەو هەنگاوەى توركيا لەكاتێدايە تا ئێستا رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە تا ئێستا چەند جارێك باسى لە كۆبوونەوەى لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكى سووريا كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین