سەرۆكی مەهەپە: هه‌ڵبژاردن له‌ (18) حوزه‌يرانى ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت تورکیە
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سه‌رۆكى گشتى مه‌هه‌په‌، رايگه‌ياند، "هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا له‌ (18)ى حوزەیرانی (2023) ئه‌نجام ده‌درێت."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (نۆى/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكردۆته‌وه‌،  له‌باره‌ى گفتوگۆيه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ سه‌رۆكى گشتى مەهەپە رايگه‌ياند، "كێشه‌كانى توركيا له‌  كێشه‌كانى ده‌ره‌وه‌ چڕتركراوه‌ته‌وه،‌ گفتوگۆكانى سەبارەت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ نابێت بكرێته‌  ئامرازى مشتومرى سياسى." 

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا باخچه‌لى گوتى،  "هەڵبژاردنه‌كان بەپێى ده‌ستوور له‌ (18) حوزه‌يرانى ساڵی داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێت،  لەو قۆناغەی‌ ئێستادا ئه‌م شه‌ش حيزبه‌ له‌ بارودۆخێكدا هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌يان داواكرد، كارێكى هه‌ڵه‌يه‌ لەگەڵ شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌ر مێز موشتومڕ له‌سه‌ر واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته سه‌رۆكى گشتى مەهەپە،  با بڵين به‌يانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ين، به‌ڵام كانديدى سه‌رۆك كۆمارييان نيیە، با ئارامگرییەوە چاوه‌روانى رۆژى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌ كاتى گونجاودا بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانيان به‌ده‌ست بێنن هه‌وڵه‌كانيان پيشان بده‌ن. " 

سەبارەت بە پرسى باڵاپۆشى باخچه‌لى سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ گوتى، "زۆر به‌داخه‌وە کە ئه‌م بابه‌ته‌ خراوه‌ته‌ به‌رنامه‌ى كار."

باخچه‌لى وه‌ڵامى رۆژنامه‌وانى دايه‌وه ‌و گوتى "بابه‌تى باڵاپۆشى له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ركراوه‌، واپيشاندراوه‌ كە ئه‌م كێشه‌يه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌ ڕووداوه‌كه‌يان هێناوه‌ته‌وه‌ ئاراوه‌، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌يه‌ دووباره‌ دروستكرايته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان جێگه‌ى داخه‌ " 

سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواركردنى ده‌ستوور بۆ باڵاپۆشى گوتيشى، "ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ين هه‌موو ئه‌و لايه‌نه‌ ‌ سياسييانه‌ى لە په‌رله‌ماننن پشتیوانی ده‌ستپێشخه‌ريه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بكه‌ين." 

بەر لەوادەی هەڵبژاردنەكان بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دەستی پێیی كردووە، كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجام بدرێت، 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین