چوار تەقينەوە پايتەختى ئۆكراينا روويدا عێراق ناوچەکە و جیهان
بەگوێرەى ئەو گرتە ڤيديۆيانەى لەسەر تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بڵاوكراوەتەوە، چوار تەقينەوە لە دوو شوێنى جياوازى پايتەختى ئۆكراينا روويداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرينى يەكەم 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە هاووڵاتيان گوێيان لە چوار تەقينەوە بووە، دواتريش چەندين گرتە ڤيديۆ لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان بڵاوكرايەوە.

دانيشتوانى ناوچەى بيچيرسكى پايتەختى ئۆكراينا رايانگەياند، "گوێيان لە دەنگى سێ تەقينەوە بووە."تەقينەوەكەى چوارەم لە ناوچەيەكى تر بووە.

ڤيتالى كيلچۆكۆ، پارێزگارى كيێڤ رايگەياند، "تەقينەوەكان لە ناوەڕاستى پايتەخت بووە، تيمەكانى فرياگوزارى بە پەلە گەيشتوونەتە شوێنى تەقينەوەكان."

سەبارەت بە زيانەكانى پارێزگارى كيێڤ گوتى، "تا ئێستا ئامارى زيانەكانمان لەبەر دەست نييە دواتر وردەكارييەكان بڵاو دەكەينەوە."

دەربارەى كاتى تەقينەوەكان ئاژانسى فرانس پرێس بڵاوى كردەوە تەقينەوەكان لە كاتژمێر هەشت و (15) خولەك رووياندا، ئەوەش كاتژمێرێك دواى زەنگى ئاگاداركردنەوەى باڵيۆزخانەكان بوو.

سەبارەت بە رێكارەكانى خۆپارێزى ئەنتۆن گيراشينكۆ، راوێژكارى وەزيرى ناوخۆى ئۆكراينا رايگەياند، “موشەكێك لە نزيك بارەگاى دەزگاى ئاسايش وڵات و نووسينگەى سەرۆكايەتى ئۆكراينا كەوتۆتەوە."هەروەك داواشى لە هەموو دانيشتوانى پايتەخت كرد نەينە دەرەوە.

لە دواى ئەو قينەوانە دەسەڵاتدارانى كيێڤ هاتۆچۆيان هێڵى ميترۆى ئەو شارە راگرت و دانيشتوان بۆ پارێزگارى لەخۆيان بەكارى دەهێنن.

سەبارەت بە ئەنجامدەرانى ئەو تەقينەوانە تا ئێستا هيچ لايەنێك بەرپرسيارێتى خۆى نەگەياندووە، لە چەند رۆژى رابردووش حكومەتى ئۆكراينا پردى نێوان دوورگەى كريميا و رووسياى تەقاندەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین