توركيا كرێكارێكى رووسى لە وێستگەى ئەتۆمى دەستگير دەكات
نوچەنێت
پۆليسى توركيا بە تۆمەتى پەيوەندى بە رێكخراوى تيرۆرستى داعش هاووڵاتييەكى رووسى لە وێستگەى ئەتۆمى دەستگيركرد.
ئەمڕۆ سێشەممە (13/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، سەرچاوە ئەمەنييەكانى توركيا رايگەياند، پۆليسى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر هاووڵاتيەكى رووسيان كە لە وێستگەى ئەتۆمى لە باشوورى توركيا كارى دەكرد دەستگيركردووە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكات، ئەو گومانلێكراوە بە ناسنامەيەكى ساختە لە وێستگەى ئاك كويوى ئەتۆمى كارى كردووە.
ئەو وێستگەيە لەلايەن كۆمپانياى رووس ئەتۆم لە ناوچەى مێرسين لەسەر دەرياى ناوەڕاست درووست دەكرێت، كە تێچووەكەى دەگاتە (20) مليار دۆلار.
پۆليسى مێرسين رايگەياند، دادگاى توركياى بە فەرمى بڕيارى دەستگيركردنى ئەو وڵاتييە بيانەى دەركردووە.
لە هەفتەى رابردوو عەلى يەلى كايا، وەزيرى ناوخۆى توركيا راگەياند، بە گومانى پەيوەندى بە رێكخراوى تيرۆرستى داعش لە (33) ناوچە (147) گومانلێكراويان دەستگير كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment