سەرۆك كۆمارى توركيا هۆشدارى دەداتە ئەوروپا تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا هۆشدارى دا لەبەرانبەر لێكەوتەكانى دانانى كۆتوبەند لەسەر هاوردەكردنى گازى رووسى بۆ ئەوروپا.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "بەهۆى دانانى كۆتوبەند لەسەر هاوردەكردنى گاز لە رووسيا وڵاتانى ئەوروپا رووبەڕووى بەربەستى گەورە دەبنەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان روونى كردەوە، "زستانى ئەمساڵ بەهۆى ئەو كۆتوبەندانەى خراوەتە سەر هاوركردەكردنى گازى رووسى، وڵاتانى ئەوروپا رووبەڕووى ئەو سەختى دەبەنەوە، بەڵام پرسيارەكە ئەوەيە ئەو زستانە چۆن بەرێ دەكەن؟"

سەرۆكى توركيا سەبارەت بە ئامادەسازييەكانى بۆ دابنيكردنى سوتەمەنى بۆ زستانى ئەمساڵ بۆ وڵاتەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا ئەم زستانە رووبەڕووى كێشەى هاوركردنى وزە نابێتەوە."

لە مانگى شوباتى ئەمساڵ رووسيا هێرشى سەربازى بۆ سەر ئۆكراينا دەستپێكرد، لەوكاتەوە وڵاتانى ئەوروپا دەستيان بە سزايان خستە سەر مۆسكۆ ، ئەوەش بووە هۆى گرانبوونى نرخى كارەبا و سووتەمەنى و خۆراك لە ئەوروپا و ئەمەريكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین