ئه‌ردۆغان: سعوودیه‌ داواى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى لێكردووین تورکیە

نوچه‌نێت

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌ میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، سعوودیه‌ داواى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى جه‌نگى له‌ توركیا كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئادار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ میلۆراد دودیك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى بۆسنا راگه‌یاند، "سعوودیه‌ داواى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى جه‌نگى له‌ توركیا كردووه‌".

ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، هیچ ورده‌كارییه‌كى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه‌.

له‌ ساڵانى رابردوودا گرژییه‌كى زۆر له‌ نێوان توركیا و سعوودیه‌ دروست بووه‌، به‌هۆى دۆسیه‌ى قه‌ته‌ر و ئیخوانه‌كان و كوشتنى رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجى له‌ ئیستانبۆڵ.

وه‌ك میدیاكانى توركیا ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ سعوودیه‌ ئه‌م داوایه‌ له‌ توركیا بكات.

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى په‌یمانگاى ئاشتى له‌ سوید كه‌ ئه‌مڕۆ پوخته‌یه‌كى له‌ "نوچه‌نێت" بڵاوكراوه‌تووه‌، سعوودیه‌ گه‌وره‌ترین كڕیارى چه‌كه‌ له‌ دنیادا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین