پۆلیسى تورکیا قاچى ئەندام پەرلەمانێکى هەدەپە دەشکێنێت تورکیە
لایەنگرانی هەدەپە لە چەند شارێكی توركیا خۆپیشاندانیان دژ بە دەستگیركردن و گۆشەگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی كرێكاران ئەنجام دا، بەوهۆیەوە پۆلیس هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران و (51) دەستگیر كران و قاچى حەبیب ئیگدیر، ئەندام پەرلەمانى تورکیا لەسەر لیستى هەدەپە شكا.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌(10/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌حوالی توركی) بڵاويكردۆته‌وه‌، له ‌خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌مرۆى هه‌ده‌په‌ پۆليس هێرشى كردۆته‌سه‌ر خۆپیشاندەران و له ‌ئه‌نجامدا حەبیب ئێکسیک، ئەندام پەرلەمانى هەدەپە چاقى له‌ دوو شوێندا شكاوه‌، پاشان  گواستراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌. 

دواى هێرشه‌كه‌ى پۆليس تورکیا بۆ سەر لایەنگران و خۆپیشاندەرانى هەدەپە، مەدحەت سەنجار هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ راگەیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا دەڵێت، "ئه‌م هێرشه‌ى پۆلیس بۆ سه‌ر سياسه‌تى ديموكراسى  هەرگیز قبووڵ کرا نییە،‌ ئه‌مه‌ زوڵمه‌ و سه‌رمان بۆ سته‌مكارى دانانێين، سیاسەتى ديموكراسى و به‌رگرى كردن له ‌ئاشتى فراوانتر دەکەین." 

هه‌ر سەبارەت بەو هێرشەی پۆلیس بۆ سەر خۆپیشاندەران په‌روين بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە ڕاگەیاند، "ئه‌مرۆ له‌ يوكسێكۆڤا لەلايه‌ن پۆليسه‌وه‌ له‌ ئيگدیر حه‌بیب دراوە، قاچیان شكاندووه‌، ئێمە هه‌رگيز ئه‌م هێرشه‌ قه‌بووڵناكه‌ين كه‌ كراوه‌ته ‌سه‌ر ديموكراسى، ئه‌وانه‌ى كه‌ش و هه‌واى رق و كينه‌ دروست ده‌كه‌ن، به‌دڵنياییەوە ئێمەش توركيايه‌كى ديموكراتى بونياد ده‌نێين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌س به ‌ئازادى هه‌ناسه‌ هەڵمژێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین