ئەوروپا مەترسی لەسەر پڕۆژە یاسایەكی توركیا راگەیاند تورکیە
لیژنەی یاسایی ئەوروپا، كە تایبەتە بە مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، "پڕۆژەی یاسای زانیاری بێبنەما، كە لە پەرلەمانی توركیا پێشنیار كراووە، هەڕەشەر لە ئازادی رادەڕبڕین دەكات و پێش هەڵبژاردنەكان زیان بە رۆژنامەگەری لەو دەگەینێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حورە) بڵاویكردەوە لیژنەی یاسایی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "ئەو پڕۆژە یاسایەی توركیا هەڕەشە بۆ سەر ئازادی دروست دەكات، داوا دەكەین پەرلەمانی توركیا ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند نەكات."

لیژنەكە كە راوێژ پێشكەش بە ئەنجوومەنی ئەوروپا دەكات رایگەیاندوە، "حكومی زیندانییكردن و حكومەكانی تر كە لێكەوتەی ئەو پڕۆژە یاسایەن لەگەڵ ئامانجەكان نەگونجاون، ئەوەش دەبێتە كۆتوبەندكردنی ئازادی رادەربڕین." بەڵام حكومەتی توركیا پێیوایە دەكردنی ئەو یاسایە دەبێتە بەربەست لەبەردەم بڵاوكردنەوەی زانیاری بێبنەما لە رۆژنامە و تۆڕە كۆمەڵایەتییە.

لەبەرانبەردا پارتەكانی ئۆپۆزیسیۆن و رۆژنامەوانان بە پلەی یەكەم مەترسیان لە ماددەی یەكەمی ئەو پڕۆژەیاسایە هەیە، كە دەڵێت، "ئەوانەی زانیاری ناڕاست لەسەر ئاسایشی توركیا بۆ دروستكردنی ترس و زیانگەیاندن بە دەسەڵاتی توركیا بڵاودەكەنەوە، بۆ ماوەی ساڵێك بۆ سێ ساڵ رووبەڕووی زیندانیكردن دەبن دەبنەوە."

لە چەند رۆژی رابردوو كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، "بەرانبەر لێكەوتەكانی ئەو بڕیارە هەست بە نیگەرانی دەكەین، ئەوەش كاریگەری لەسەر زیادكردنی چاودێری تاكەكەسی دەبێت، كە لە چاودێرییەكانی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو كەمتر نییە."

لە بەشێكی تری قسەكانی كۆمسیۆنی ئەوروپا هاتووە، "ئەو پڕۆژە یاسایە دەستوەردانە ئازادی رادەربڕین، كە دادگای یەكێتی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ پارێزگاری لێ دەكات، داواش لە لیژنەی دانانی ئەو یاسایە دەكەین روونكردنەوە لەسەر ئەو مەرجانەی لەو پڕۆژە یاسایە هاتووە بدەن ئەو هەموارەی لە هەفتەی رابردوو گفتوگۆی لەسەر كرا رەت بكەنەوە."

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، پەرلەمانی توركیا رەزامەندی لەسەر ماددەی (15) ئەو پڕۆژە بڕیارەدا، بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی توركیا دەست بە گفتوگۆكان لەسەر ئەو یاسایە بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین