سەرۆكى توركيا: لەگەڵ ئازەربيجان كار بۆ دابينكردنى ئاسايشى وزە لە ئەوروپا دەكەين تورکیە
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لەگەڵ ئازەربيجان بۆ فراوانكردنى هێڵى گواستنەوە گاز لە رێگەى ئەنادۆڵ دەستمان بە كاركردن كردووە، ئەوەش لە پێناو بەهێزكردنى ئاسايشى وزەيە لە ئەوروپا."

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند، "سەرقاڵى كاركردنين بۆ ئەوەى هەنگاوى گرنگ لە بوارى وزە بهاوێن، ئێستا دەستمان بە ئامادەسازى كردووە."

سەبارەت بە كۆگاكانى گازى توركياش ئاماژەى بەوە كرد، "كۆگاكانى گازى وڵاتەكەمان لە (100%) پڕبوە، لەدواى ئەوەش لەگەڵ ئازەربيجان دەستمان بە كاركردن كردووە بۆ بەهێزكردنى هێڵى (TANAP) بۆ ئەوەى بگات بە (32) مليار مەتر چوارگۆشە، ئەوەش لە پێناو دابينكردنى ئاسايشى وزەيە لە ئەوروپا."

لەدواى هێرشى سەربازى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا وڵاتانى ئەوروپا سزايان خستە سەر مۆسكۆ، ئەوەش بووە هۆى بەزربوونەوەى نرخى كارەبا و سووتەمەنى و سەرچاوەكانى خۆراك.

لەلايەكى ترەوە فاتيح دۆنمەز، وەزيرى وزە و سەرچاوە سرووشتييەكانى توركيا لە كۆڕبەندى توركى ــ ئەڵمانى، كە لە بەرلينى پايەتەختى ئەڵمانيا بەڕێووە ئاماژەى بەوە كرد، “لە داهاتوو توركيا دەتوانێت رۆڵى گرنگ لە گەياندنى گازى سرووشتى وڵاتانى دراوسێ بۆ بازاڕەكانى ئەوروپا ببينێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاشكراى كرد، وڵاتانى باشوورى رۆژهەڵاتى ئەوروپا بەم دواييە پەيوەندييەكانيان لەگەڵ توركيا چڕكردۆتەوە، بۆ دابينكردنى گازى سروشتى.

سەبارەت بە هەوڵەكانى توركياش رايگەياند، "سەرجەم هەوڵەكانمان دەستپێكردووە بۆ ئەوەى بەچەندين رێگەى جۆراوجۆر گازى سرووشتى بە نرخێك بخەينە بازاڕەكان تاوەكوو بخرێتە كێبڕكێوە، لە هەمانكاتيش توركيا چەندين كۆگاى گازى دروستكردوە، ئەوەش يارمەتيدەرە بۆ فراوانكردنى هەڵگرتنى گاز لە وڵاتەكەمان.

لەدواى هێرشى سەربازى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا وڵاتانى ئەوروپا سزايان خستە سەر مۆسكۆ، ئەوەش بووە هۆى بەزربوونەوەى نرخى كارەبا و سووتەمەنى و سەرچاوەكانى خۆراك.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین