سەرۆكی پارتی باشە: ئێمە هیچ كەسێك دیاری ناكەین تورکیە
میراڵ ئەكشنار، سەرۆكی پارتی باشە رایگەیاند، "پێدەچێت كاندیدبوونی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ یەكلای كرابێتەوە، ئێمەش هیچ كەسێك دیاری ناكەین بێ ئەوەی خۆی بیەوێت."

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌(12/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكردۆته‌وه‌، شەقامی توركی لە چاوەڕانی كاندیدی سەش پارتەیە بەڵام ئه‌كشنار لە په‌يامێكى دەڵێت، "كه‌مال كليچدار ئۆغڵو يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه‌‌، پێده‌چێت كانديت بێت " ‌

مێرال ئه‌كشنار سه‌رۆكى پارتى باشه‌، بۆ يه‌كه‌مجار دواى بريارى ده‌سته‌ى كارگێرى گشتى له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى پارێزگاكانى پارته‌كه‌ى كۆبووه‌وه‌. له‌ پاشان په‌يامێكى دا  باسی لە كۆنگرەی شارەكانی پارتەكەی كرد، كە بە یەكپارچەیی ناوی دەبن، هه‌روه‌ها داواشى له‌ سه‌رۆكى پارێزگاكان كرد كه‌ ئايا بير له‌ خۆكانديدكرن ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك جێگيرى سه‌رۆك.

لە بەشێكی تری ئەشكانی  قسەكانی گوتی، ئه‌كشنار هۆشدارى دا به‌وه‌ى هيچ دڵشكانێك و كێشه‌يه‌ك دروست بێت. 

سەبارەت بە گفتوگۆكان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تى سه‌ره‌كى گفتوگۆو باسكردنى كانديدكردنى سه‌رۆكايه‌تى بوو له‌ پارته‌كانى شه‌ش مێزه‌كه‌دا، ئاماژەی بەوە كرد، "ئێمه‌، هيچ كه‌سێك دياري ناكه‌ين بێ ئه‌وه‌ى خۆى ده‌ربكه‌وێت بلێ من كانديدم."سه‌رۆكى پارتى باشه‌ راشيگه‌ياندووه‌،"كليچدارئۆغڵو يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يه‌، پێده‌چێت كانديد بێت " 

پێشتریش سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشوى هه‌ده‌په‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى كانديدى سه‌رۆك لە شه‌ش پارته‌كه‌ى رايگه‌ياندووه‌،  "شه‌ش پارتى سه‌رمێزه‌كه‌ ئايا چۆن كانديديان هه‌ڵده‌بژێرن خۆيان بريارده‌ده‌ن ، چونكە ئه‌مه‌ پرۆسه‌ييه‌ك نييه‌ كه‌ ئێمه‌ى تێدا به‌شداربين، سه‌باره‌ت به‌ چۆنيه‌تى سه‌ركه‌وتنيان و ناونيشانى ئه‌مه‌ش سروشتى ئه‌مه‌ش هه‌ربه‌خۆيانن." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین