تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەى پەکەکە داواى هاوکارى لە ناتۆ دەکات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: دونیا ئەحمەد 

لە دووەم ڕۆژى کۆبوونەوەى وەزیرانى بەرگریى ناتۆ لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا، خولوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریی تورکیا لەگەڵ هەر یەک لە  لۆید ئۆستن، وەزیرى بەرگریى ئەمەریکا و کریستین لامبر، وەزیرى بەرگریى ئەڵمیانیا، سێبستیان، وەزیرى بەرگریى فەرنسا و بین والاس، وەزیرى بەرگیرى بەریتانیا چەند پرسێکى سەربازیى و قەیرانە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان و هاوکارى پیشەسازى و بەرگریى سەربازیى نێوانیان تاوتوێ دەکەن.

ماڵپەڕى  (سی ئێن ئێن) لە ڕاپۆرتێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى وەزیرانى بەرگریى تورکیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە ناتۆ دەخاتەڕوو،. بەپێى ڕاپۆرتە لە دووەم ڕۆژى کۆبوونەوەى وەزیرانى بەرگریى ناتۆ گفتوگۆیان لەسەر پرسى چەکى ئەتۆمۆى و مەترسییەکانى کردووە.

خولوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریى تورکیا دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیرى بەرگریى ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "تورکیا زیاتر لە (70) ساڵە ئەندامى ڕێکخراوى ناتۆیە، وەک دووەم وڵاتى خاوەن گەورەترین سوپاى جیهان بەشدارییەکى زۆرى لە ئاسایش و سەقامیگریى یۆرۆ – ئەتڵەسیدا کردووە."

وەزیرى بەرگریى تورکیا لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتی، "بە هۆى ئەو گەمارۆ و سنووردارکردنانەى خراوەتە سەر تورکیا لە بوارى هەناردەکردن، کاریگەریى خراپى بەسەر ئاسایش و سەقامیگرى یۆرۆ ئەتڵەسیدا هەبووە."

هاوکات لە بەشێکى ترى ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئاکار داواى هاوکاری و پشتیوانى لە وەزیرانى بەرگریى وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرد بۆ تورکیا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى پارتى کرێکارانى کوردستان و یەپەگە و هەموو ئەو ڕێکخراوانەى دژى تورکیا دەجەنگن.

سەبارەت بە ئاگربەستى نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، وەزیرى بەرگریى تورکیا دەڵێت، "تورکیا بە تەواوى پشتیوانى ڕاگەیاندنى ئاگربەست بۆ ئۆکراینا دەکات، بۆ ئەوەى باردۆخەکە ئارام ببێتەوە پێویستە هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە، ئەمەیش پێویستى بە هەوڵى دیپلۆماسى زیاتر هەیە."

سەبارەت دروستکردنى ڕێرەوى دانەوێڵە و گۆڕینەوەى دیلەکان لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، خولوسى ئاکار ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم کارانە لە ئەنجامى هەوڵە دیپلۆماسییەکانى تورکیا بووە."

لە ڕاپۆرتەکەشدا ئەوەش هاتووە، وەزیرانى بەرگریى ناتۆ، بەرانبەر هەوڵەکانى تورکیا لە پێناو چارەسەرکردنى قەیرانى خۆراک لە جیهان و نێوەندگیرییەکانى لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا سوپاسی ئەنقەرەیان كردووە، کە چەندین مانگە جەنگێکى سەخت لەنێوان هەردوو وڵات بەرپابووە، بەردەوام لە هەوڵی راگرتنی ئەو جنگەیە.

سەرچاوە: CNN TURK 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین