كرانەوەى حكومەتى توركيا بەرانبەر عەلەوييەكان گومان دروست دەكات شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: ئیسماعیل تەها

لە چەند رۆژى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا هەنگاوى بەرانبەر عەلەوييەكانى وڵاتەكەى نا، لەبەر نزيكبوونەوەى هەڵبژاردنەكان ئەو هەنگاوەى سەرۆكى توركيا گومانى دروستكردووە، كە لە كاتێكدا ماوەى (13) ساڵە هيچ هەنگاوێكى نەناوە.

لە حەوتى ئەم مانگە ئەردۆغان رايگەياند، “سەرۆكايەتى پەيوەست بە وەزارەتى رۆشنبيرى، بەناوى سەرۆكايەتى رۆژشنبيرى عەلەوى و بەكداشى و شوێنى پەرستشيان، ئەركى بەرێوەبردن و پێشكەشكردنى خزمەتگوازى لەژێر چاودێرى حكومەت دەبێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكی توركیا گوتى، "خزمەتگوازرييەكانى دابينكردنی پێداویستی و دروستكردنى شوێنى پێويست و نۆژەنكردنەوە و مووچەى سەرپەرشتياران و پێداویستییەكانی تر لەسەر ئەركى حكومەت دەبێت."

ئەو قسانەی سەرۆكى توركيا لەدواى كردنەوەى كۆمەڵێك شوێنى پەرستشى عەلەويەكانە لە ويلايەتەكانى توركيا و بەشداريكردن لە عاشورا لە يەكێك لە پەرستگەكانى پەكداشى بە ئامادەبوونى شێخانى ئەو رێبازە، كە دەیەوێت بەو ئەو هەنگاوەى ئەوە نیشان بدات، مەبەستی بەهێزكردنى ديموكراسى و چاكسازى و ئازادييەكانە.

عەلەویەكان ترسیان لە حكومەتی توركیا هەیە

ئەو هەنگاوەى سەرۆكى توركيا پێش هەڵبژاردنەكانە، بۆيە هەندێك بەوە شرۆڤەى دەكەن كە ئەردۆغان هەوڵدەدات لە رێگەى لە رێگەى پێدانى ماف و ئازادييەكان بە هەموو پێكهاتە ئاينييەكان پێگەی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو بەهێز بكات، بەتايبەتيش ئەو كارەى ئەردۆغان لە ساڵى (2009) دەستى پێكردووە، كە ئەو كات گوێى لە داواكارييەكانى ئەو پێكهاتە ئاينيە گرت.

ناوەندەكانى چاودێرى لە توركيا ئەو هەنگاوەى ئەردۆغان بە هەنگاوى پارتى گەلى كۆمارى دەشوبهێنن، كە ئەويش لە رێگەى باسكردنی پرسى باڵاپۆشى هەوڵى دەدا لە چينى ديندار نزيكبێتەوە. 

بەڵام ديدى ناوەندە عەلەوييەكان بۆ ئەو بڕيارە نوێيانە جياوازە پێيانوايە كەموكوڕى تێدايە، چونكە پێشتر داوايان كردوە پێويستە حكومەت وەك هەموو شوێنە پیرۆزەكانی تر مامەڵە لەگەڵ شوێنە پیرۆزەكانی ئەو رێبازەش بكات، بەڵام ئێستا بەهۆی بەستنەوەی شوێنە پیرۆزەكانیان بە وەزارەتی رۆشنبیری، ئەو هەستە دروست بووە، كە توركیا وەك رێبازێكی ئاینی مامەڵە لەگەڵ عەلەوی ناكات، بەڵكوو خستیتە چوارچێوەیەكی رۆشنبیری. 

فايق بولوت، نووسەرى كتێبى (العلوية من دون علي) رايگەياند، "ئەو هەنگاوانەى سەرۆكى توركيا ئەرێنين، سەردانى ئەردۆغان بۆ ئەو شوێنانە و دروستكردنى هەندێك شوێنى نوێ و كردنەوەى قوتابخانە بۆ فێركردنى بيروباوەڕى عەلەوييەكان هەنگاوى باشن، بەڵام كەموكوڕى تێدايە."

ئەو نووسەرە باس لەوەش دەكات، "پێدانى مووچە بە پياوانى ئاينى ئەو رێبازە دڵەڕاوكێى دروستكردووە، چونكە پێيانوايە حكومەت هەوڵدەدات لە رێگەى دياريكردنى مووچە بیانخاتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی."

عەلەوییەكان پێكهاتوون لە كورد و تورك و عەرەب 

سەبارەت بە كاتى دەستپێكردنی ئەو كارەی سەرۆكی توركیا بولوت پێيوايە، ئەو هەنگاوە دەبوو (10) ساڵ پێش ئێستا ئەنجامی بداییە، چونكە ماوەى چوار مانگ لە ژێر چاودێرى وەزيرەكان گفتوگۆ كرا، بەڵام هيچ ئەنجامێكى نەبوو.

دەربارەی هۆكارى دڵەڕاوكێ و دواكەوتنى هەنگاوى حكومەت بولوت دەڵێت، "هۆكارەكەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە متمانە لەنێوان هەردوولا نەبوو، هەرچەندە خەڵكانێكى عەلەوى هەبوو پاڵپشتى دەسەڵاتيان دەكرد، بەڵام زۆربەيان ئەو بريارانەى ئەم دواييە بە راكێشانى دەنگى عەلەوييەكان بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو شرۆڤە دەكەن.

بەكير ئاتاجان، چاودێرى سياسى و ئەندامى پارتى دادوگەشەپێدان دەڵێت، "عەلەويەكان چوار گرووپى سەرەكين، لە عەولییەكانی شارەكانى مێرسن و ئەدەنە و ئەنتاڵيا بەرەگەز عەرەب، هەروەك عەلەوى كورديشى تێدايە كە بەگەز ئەرمەنين، ئەوانيش بيركردنەوەيان نزيكە لە عەلەوييە عەرەبەكان."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "لەناوچەى ئەنادۆڵ عەلەوى تورك و توركمانى تێدا دەژين، ئەوان سەر بە تەريقەتى بەكداشين، گروپى چوارەمى عەلەوييەكان لە ناوچەكانى ئيزمير و بالك و ئيسر و ئايندن و مانيسيان."

ئەو ئەندامەى ئاكپارتى گوتيشى، "عەلەويەكان لە توركيا لە (20%) تورك پێكەدهێنن، بەتايبەت لە دەورەوە پاڵپشتى دەكرێت، بەتايبەت لە ئەڵمانيياوە، هۆكارى نەكرانەوە بەڕووياندا بەهۆى بەريەكەوتنى كۆمەڵگە بوو." 

محەمەد جيرين، چاودێرى سياسى رايگەياند، "ئەو هەنگاوەى حكومەتى توركيا لە چوارچێوەى كرانەوە بەرووى ئەوانەى تر هەنگاوێكى باشە، بەڵام كاتەكەى جێگەى گفتوگۆيە، چونكە بۆتە هۆى ئەوەى گومان لاى هەندێك لايەن دروست بكات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جيرين جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو بەرەوپێشچوونەى ئێستا پەيوەستە بە هەڵبژاردنەكان، حكومەت دەيتوانى چەندين ساڵ پێش ئێستا ئەو پرسە چارەسەر بكات، ئێستا بۆچوونێك پێيوايە هۆكارەكەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە هەڵبژاردنەكانى رابردوو ئاكپارتى دەنگى لە هەڵكشان بوو، بەڵام لەو قۆناغەى ئێستا هەست دەكات پێگەى جەماوەرى پاشەكشەى كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو هەنگاوە كە رەخنەى لەسەر هەنگاوێكى ئەرێنيە، دەستكەوێتە بۆ هەموو لايەنەكان، هەنگاوێكى پێشوازى لێكراوە.

سەرچاوە: العربي الجدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین