ئەمەريكا بێلايەنى خۆى بەرانبەر يۆنان و توركيا راگەياند
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە باڵيۆزى ئەمەريكا لە ئەنقەرە رايگەياند، "هەڵوێستمان بەرانبەر ململانێى نێوان توركيا و يۆنان لەسەر دەرياى ئيجە روونە، ئێمە پاڵپشتى هيچ وڵاتێك ناكەين، ئەو هاوكاريانەشى لەبوارى ئەمنى هەمانە بۆ وڵاتانى ئەندامى ناتۆ لەسەر بنەماى لايەندارى ناهاوسەنگ بۆ هيچ هاوبەشێك نييە."
سەبارەت بە هاوكارى بەرگرى لەگەڵ يۆنان و توركيا جيڤرى ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو هاوكارييانە بۆ بەهێزكردنى هاوپەيمانى ناتۆيە بۆ سەقامگيرى ئاشتى و ئاسايش و سەقامگيرى لەو ناوچەيە.
لە بەشێكى ترى قسەكانى جيف فليك ئاماژەى بەوە كرد، "هەوڵەكانمان ئێستا چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەى كۆتايى بەو جەنگە بێپاساوەى رووسيا دژ بە ئۆكراينا بهێنين."
لە ماوەى رابردوو بەهۆى داواكارييەكى سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە كۆنگرێسى ئەمەريكا پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و يۆنان ئاڵۆزى تێكەوت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment