هەپەدە: ئەردۆغان توركيا بەرەو كارەسات دەبات تورکیە
حەقى سارۆهان ئۆڵۆچ، جێگرى سەرۆكى فراكسۆنى پارتى ديموكراتى گەلان هەدەپە لە پەرلەمانى توركيا رايگەيان، "زيادبوونى باج لە ساڵى داهاتوو، بەڵگەيە بۆ ئەوەى هەموو بەرهەمەكان نرخيان گرانتر دەبێت، و پێشبينى دەكرێت كورتهێنانى بوودجە بگاتە (660) مليار ليرە، ئەوەش توركيا بەرەو كارەسات دەبات"

ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە جێگرى سەرۆكى فراكسۆنى هەدەپە رايگەياند، "زيادبوونى باج، بەڵگەيەكى روونە حكومەتى ئاكپارتى پێش هەڵبژاردنى داهاتوو رايگەيێنێت، ئابوورى توركيا بەرزدەكەمەوە."

حەقى رەخنەى لەو لێدوانەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا كە رووداوى كارەساتى كاندە بەردەكەى بە قەدەرى ئيلاهى پەيوەستكردەوە  و رايگەياند، "ئەگەر ئەو رووداوە قەدەر بێت، ئەوان چى دەكەن، ئەگەر لەوەش دڵنيانن كە ئەوە لە كەمتەرخەمى ئێوە بووە، بۆچى دەڵێن، ئەوە قەدەرە بۆچى بەردەوام هەوڵى قۆستنەوەى بيروباوەڕى خەڵكى دەدەن؟.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو پەرلەمانتارەى هەدەبە جەختى لەسەر ئەوە كردوە، پێويستە رێكارى تەندروستى و سەلامەتى پيشەيى بە تەواوى بگيرێتە بەر، بەڵام ئەگەر ئەوە نەكرێت، ئەوا ئاشكرايە هەڵسووكەوتى ناياسايى بەردەوامە.

پارتى ديموكراتى گەلان لە پەرلەمانى توركيا نوێنەرايەتى كورد دەكات، ئۆپۆزيسيۆنێكى توندى دەسەڵاتى ئێستاى توركيايە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین