ئەمەريكا بێلايەنى خۆى بەرانبەر يۆنان و توركيا راگەياند تورکیە

نوچەنێت

جيف فيليك، باڵيۆزى ئەمەريكا لە ئەنقەرە رايگەياند، “واشنتن لە ململانێى نێوان توركيا و يۆنان لەسەر دەرياى ئيجە لايەنگرى هيچ وڵاتێك ناكات."

ئەمڕۆ سێشەممە (18/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە باڵيۆزى ئەمەريكا لە ئەنقەرە رايگەياند، "هەڵوێستمان بەرانبەر ململانێى نێوان توركيا و يۆنان لەسەر دەرياى ئيجە روونە، ئێمە پاڵپشتى هيچ وڵاتێك ناكەين، ئەو هاوكاريانەشى لەبوارى ئەمنى هەمانە بۆ وڵاتانى ئەندامى ناتۆ لەسەر بنەماى لايەندارى ناهاوسەنگ بۆ هيچ هاوبەشێك نييە."

سەبارەت بە هاوكارى بەرگرى لەگەڵ يۆنان و توركيا جيڤرى ئاماژەى بەوە كرد، "ئەو هاوكارييانە بۆ بەهێزكردنى هاوپەيمانى ناتۆيە بۆ سەقامگيرى ئاشتى و ئاسايش و سەقامگيرى لەو ناوچەيە.

لە بەشێكى ترى قسەكانى جيف فليك ئاماژەى بەوە كرد، "هەوڵەكانمان ئێستا چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەى كۆتايى بەو جەنگە بێپاساوەى رووسيا دژ بە ئۆكراينا بهێنين."

لە ماوەى رابردوو بەهۆى داواكارييەكى سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە كۆنگرێسى ئەمەريكا پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و يۆنان ئاڵۆزى تێكەوت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین