ئەمەریكا لە پەیوەندی دۆستانەی رووسیا و توركیا نیگەرانە تورکیە

نوچەنێت

ئەو پەیوەندیە دۆستانەی نێوان توركیا و رووسیا و قووڵبوونەوەی پەیوەندی ئابووری نێوان هەردوو وڵات، ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوای نیگەران كردووە و بۆتە هۆكاری ئەوەی فشارەكانیان لەسەر ئەنقەڕە چڕ بكەنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/تشرینی یەكەمی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وڵاتانی رۆژئاوا هەوڵدەدەن بەرەیەكی یەكگرتووی نێودەوڵەتی دژ بە مۆسكۆ دروست بكەن، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان رێگرە لە هاتنەدی ئەو بەریە، بەهۆی ئەوەی ئەنقەرە هاوبەشێكی گرنگی رووسیایە لە سایەی سزاكانی دژ بە مۆسكۆ دەرفەتی ئابووری بۆ توركیا رەخساوە. 

بڕیاریشە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەردۆغان بۆ جاری دووەم خۆی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید بكاتەوە، هیواخوازیشە رووسیا لەرووی ئابوورییەوە پاڵپشتی وڵاتەكەی بكات. 

بەهۆی جەنگی رووسیا دژ بە ئۆكراینا وڵاتانی رۆژئاوا سزاكانیان بۆسەر مۆسكۆ چڕكردەوە، بەڵام لێكەوتەی سزاكانی سەر رووسیا كاریگەری لەسەر ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی هەبوو. 

پێشتریش ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا ئاماژەی بەوە كرد، "وڵاتانی ئەوروپا لە ستراتیژیەتێكی درێژمەودا هەوڵی لاوازكردنی رووسیایان دەدا، بەڵام ئەوە زەبرێكی مەترسیدارە بە ئابووری هەموو جیهان دەكەوێت، هەموو ئەو سزایانەی بەسەر مۆسكۆیان سەپاند كاریگەری لەسەر سەقامگیری وڵاتەكەمان نەبوو، بەڵام ئەوروپای گەیاندە رێگەیەكی داخراو."

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكراینا دەستپێكرد، لەدوای هێرشەكان وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا سزای ئابووری رووسیان دا، بەڵام توركیا پابەند نەبوو بە سزاكانی ئەو وڵاتانە، تەنیا  بەسزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر رووسیا پابەند بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین