باباجان بۆ ئه‌ردۆغان: تۆمەتباركردنى هەزارەها كورد بە تيرۆرست مايەى شەرمەزارييە تورکیە
عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديموكراسى، لەسەر ئامۆژگارييەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بۆ محەمەد عه‌لى چه‌له‌بى لەكاتى پەيوەندى كردنى به‌ ئاكپارتى رايگه‌ياند، "به داخەوە‌ هه‌زاره‌ها هاووڵاتى كورد به ‌تيرۆريست تاوانبارده‌كرێت."

رۆژى چوارشه‌ممه‌ (19/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له ‌كۆبوونه‌وه‌ى گروپى ئه‌كپارتى، محەمەد عه‌لى چه‌له‌بى، جێگرى سه‌ربه‌خۆى ئيزمير كه‌ په‌يوه‌ندى به‌ ئه‌كپارتى يه‌وه‌ كرد، له‌لايه‌ن ئه‌رۆغانه‌وه‌ مەدالياى، كاتێك ئەردۆغان زانى چه‌له‌بى مندالێكى هه‌يه‌ پێيگوت، " پێويسته‌ ژماره‌ى منداڵەكانت زياد بكه‌ى، سه‌يركه‌ په‌كه‌كه‌ پێنج تا ده‌ تا پانزه‌ منداڵيان هه‌يه‌." 

لەسەر ئەم قسانەى ئەردۆغان عه‌لى باباجان سه‌رۆكى پارتى ديموكراسى، لە لاپەڕەى فەرمى خۆى له‌ تويته‌ر رايگه‌ياند، "هه‌رئافره‌تێك ده‌بينێت ده‌ڵێت پێويسته‌ چه‌ند منداڵ بخاته‌وه‌، ئه‌و ده‌زانێت كه‌ ناتوانن له‌ شاخدا پێنج تا ده‌ منداليان ببێت، به‌ڵام به‌ هه‌زاره‌ها هاووڵاتى كورد تاوان بارده‌كات به‌تيرۆريست تاوانبار دەكات، ئەوەش جێگه‌ى شه‌رمه‌زارييه. " 

عەلى باباجان، يەكێكە لە دامەزرێنەرانى پارتى دادودگەشەپێدان لە حكومەتەكانى پشووى پارتى فەرمانڕەوا چەندين پۆستى گرنگى هەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین