فينلەندا دۆسيەى لايەنگرانى پەكەكە و فەتحوڵا گولەن رادەستى توركيا دەكات تورکیە
شاندێكى وەزارەتى دادى فينلەندا بۆ رادەستكردنى دۆسيەى ئەندامانى پارتى كرێكاران و لايەنگرانى فەتحوڵا گولەن سەردانى توركيا دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە (22/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە لە (25) ئەم مانگە شاندێكى وەزارەتى دادى فينلەندا لەگەڵ قاسم چەچيك، بەرێوبەرى گشتى پەيوەندييەكانى دەرەوە و يەكێتى ئەوروپا و بەڕێوبەرانى وەزارەتى دادى توركيا كۆدەبنەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوە ئەو شاندەى وەزارەتى دادى فينلەندى دۆسيەى لايەنگرانى پەكەكە و فەتحوڵا گولەن رادەستى وەزارتى دادى توركى دەكەن.

بڕيارە لە ميانەى گفتوگۆكان بەرپرسانى وەزارەتى دادى توركى دووبارە داواى رادەستكردنى داواكاران لەو وڵاتە بكەن بەڵگەكانى خۆيان نيشانى فينلەندا بدەن. 

پێشتريش توركيا چەند جارێك داواى چەند كەسێكى داواكراوى كردووە، بەڵام تا ئێستا فينلەندا ئامادە نييە ئەو كەسانە رادەستى توركيا بكاتەوە. 

دواى ئەوەى لە سەرەتاى ئەمساڵ توركيا رێگەى نەدا سويد و فينلەند لە ناتۆ وەربگيرێت، بە پاساوى داڵدەدانى لايەنگرانى فەتحوڵا گولەن و پەكەكە لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ توركيا لەگەڵ هەريەك لە فينلەندا و سويد ياداشتى لێتێگەيشتنى واژۆكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین