وەزیری ناوخۆی توركیا: هه‌ولێر و به‌غدا و ديمه‌شق ئارام ده‌كه‌ينه‌وه‌ تورکیە
سولێمان سۆيلو، وه‌زيرى ناوخۆى توركيا، رايگه‌ياند، "له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌ توركيادا هه‌موو پێكه‌وه‌ چۆن دياربه‌كر و شێرناخ و هه‌كاريامان ئارامكرده‌وه‌ پشتیوان بەخوا به‌غداد و ديمه‌شقيش و هەولێر ئارام ده‌كه‌ينه‌وه‌."

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ (23/تشرينى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (ئينديپه‌يد) بڵاويكرده‌وه‌ سلێمان سۆيلو لە شارى ‌دياربه‌كر رایگەیاند، "‌ئێستادا منداڵه‌كانى دياربه‌كر به‌ شێوه‌يه‌كى ئاسووده‌ ده‌چنه‌ قوتابخانه‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن دياربه‌كر جوانه، دياربه‌كر ئه‌مرۆش جوانه‌، به‌يانيش هه‌ر جوانه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌رپرسياره‌ێتيمان هه‌يه‌، له‌ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌توركيادا پێكه‌وه‌ چۆن دياربه‌كرو شرناك و هه‌كاريه‌مان ئارام كرده‌وه‌، یاربێت  و به‌غداد و ديمه‌شقيش شوێنەكانی تریش ئارام ده‌كه‌ينه‌وه. 

ل ەبەشێكی تری قسەكانی وەزیری ناوخۆی توركیا گوتی، "ئايا ئێوه‌ ئاماده‌ن بۆ ئه‌مه‌؟ ئه‌مرۆ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ دياربه‌كر، به‌هه‌زاره‌ها هاووڵاتى له‌رێگا چاويان به‌ ئه‌ردۆغان كه‌وت و پێشوازييان لێكرد، ئه‌مه‌ خۆشه‌ويستى و دڵسۆزى و برايه‌تى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌بوونه‌." 

هه‌روه‌ها له‌ناو گۆره‌پانه‌كه‌دا سۆيلو به‌ده‌نگێكى به‌رز  گوتى،  ئێوه‌ بۆ ساڵى (2023 تا 2053) ئاماده‌ن؟ ئه‌مرۆ دياربه‌كر له‌ ئارامى و ئازاديدايه‌ "

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین