ئەمەريكا سێ بەرپرسى سەربازى سووريا سزا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "هەريەك لە عەدنان عەبوود، غەسان ئەحمەد غان و جەودەت سەليبى مەواس، ئەفسەرانى سوپاى سووريا بەهۆى تێوەگلانيان لە بەكارهێنانى چەكى كيمياوى لە (2013) واشنتن سزاى بەسەر دا سەپاندن."

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، “بەهۆى بەكارهێنانى چەكى كيمياوى لەلايەن رژێمى بەشدار ئەسەد دژ بە هاووڵاتيانى سڤيل، واشنتن سزاى بەسەر سێ بەرپرسى سەربازى ئەو وڵاتە سەپاند و رێگە نادات سەردانى ئەمەريكا بكەن."

بلينكن روونيشى كردەوە، بەرپرسانى سوپاى سووريا لە ساڵى (2013) بە مووشەكى كيمياوى شارى غوتەيان بۆردومان كرد بووە كوژرانى (1400) هاووڵاتى سيڤيل، كە زۆربەيان منداڵ بوون."

سەبارەت بە بڕيارى سزاكانيش وەزيرى دەرەوە جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو سزايانە لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوانەيە بۆ لێپرسينەوە لەو كەسانەى لەو تاوانانە گلاون، لە يەكەم هەنگاويش سێ ئەفسەرى سوپاى سووريا رێگەى چوونيان بۆ ئەمەريكا پێ ناردێت.

لە (2013) هێزەكانى رژێمى سووريا بە چەكى كيمياوى شارى غوتەيان بۆردوومان كرد، كە بووە گيان لەدەستدانى سەدان كەس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین