تۆماس باراك قسەی بەرپرسانی ئەمەریكا بەرانبەر هەسەدە دووبارە دەكاتەوە
نوچە نێت: تایبەت
نووسینی: ئیسماعیل تەها
دوێنێ كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی لەنێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە ئامادەبوونی تۆماس باراك، باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا بەڕێوەچوو، لەدوای كۆبوونەوەكە باراك رایگەیاند، "هەسەدە لە پرۆسەی تێکەڵبوونی لە حکومەتی سووریا "سست" بووەتەوە و پێویستە پرۆسەکە خێراتر بکات. راشیگەیاند، بۆیان دەرکەوتووە فیدراڵی بۆ عێراق و سووریا نابێت."
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای پەیوەندی نێوان ئەمەریكا و هەسەدە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریكا پەیوەندیەكی تاكتیكی بوو، نەك پەیوەندییەكی ستراتیژی، ئامانجی ئەمەریكا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە بەرەنگاربوونەوەی "دا.عش" بوو، نەك هاوپەیمانی ستراتیژی، جیمس جفری نێردەی ئەمەریكا بوو بۆ كاروباری توركیا چەندین جار ئەو قسانەی دوێنی تۆم باراكی كردووە، بەڵام كۆمەڵێك خەڵكی كورد هەبوو، دەیانگوت، ئەوە پیاوە لە توركیا نزیكە، بۆیە ئەو قسانە دەكات، بەبێ ئەوەی هیچ لێكدانەوەیەك بۆ قسەكانی بكەن، ئەوە لە كاتێدا بوو.
هێشتا حكومەتەكەی بەشار ئەسەد لە ئاستی نێودەوڵەتی بە تەواوی گۆشەگیر كرابوو، رووسیا و چین و ئێران پاڵپشتی سەرەكی ئەو حكومەتە بوون، ئەمریكا هانی هەسەدەی دەدا لەگەڵ بەشار ئەسەد رێك بكەوێت.
كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
لە (2024/12/8) بەشار ئەسەد دەسەڵاتی جێهێشت، ئەحمەد شەرع وەك سەرۆك كۆمار خۆی ناساند، هاتنی ئەحمەد شەرع چەندین پرسیاری درووست كرد، بەتایبەت هەبوونی ناوی لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی لەگەڵ ئیسرائیل لەو پرسە گرنگانەبوون قسەی زۆری لەسەر كرا، بەڵام ئەوەی لە سیاسەت گرنگە پاراستنی بەرژەوەندییەكانە، شەرع و ئیسرائیل ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیان بە یەكتر هەیە، ئیسرائیل پێویستی بە سووریایە بۆ رێگری لە درووستبوونی ئاڵۆزی لەسەر سنوورەكان و دوورخستنەوەی مەرترسی گەڕانەوەی ئێران، كە هەرچەندە ئێران ئەو كاتەی هاتە سووریا تا كەوتنی بەشار ئەسەدیش هیچ مەترسییەكی بۆ ئیسرائیل درووست نەكرد، لەبەرانبەردا ئەحمەد شەرعیش پێویستی بە ئیسرائیلە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی، لەو نێودەش چەندین كارت هەیە دەتوانن بەرانبەر یەكتر بۆ سازش بەكاری بهێن.
پاڵپشتی ئیسرائیل بۆ كورد
یەكێك لەو بابەتانەی كە بووە جێی پرسیار چارەنووسی ئیدارەی خۆسەری بوو لە رۆژئاوای كوردستان، لێدوانی ئەمەریكاش بۆ كورد لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی جەنگی دژ بە "دا.عش" بوو.
دوای هاتنی ئەحمەد شەرع بەرپرسانی ئیسرائیل لێدوانەكانیان بە ئاراستەی پاڵپشتی لە مافەكانی كورد و پاراستنیان بوو لە مەترسیەكانی سووریای نوێ، بەڵام كۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ بە نێوەندگیری ئەردۆغان و بن سەلمان، پاڵپشتی بن زاید، دەرگایەكی گەورەی بە رووی سووریا كردۆتەوە.
لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیلی لەو ئاستە وەستا، كە هەنگاوەكان بەو ئاراستەیە كە سووریای ئەحمەد شەرع دەبێت بە بەشێك لە بەرەی ئەمەریكا و خەلیج، ئامانجی ئیسرائیلیش بەدەستهێنانی گرەنتی سووریای ئەحمەد شەرعە بۆ پارێزگاری لە ئاسایش و رێگری لە گەڕانەوەی هەژموونی ئێران.
لە یەكەم هەنگاوی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سووریا هیچ ناڕەزایەكی دەرنەبڕی، بەڵكوو وەك دەگوترێت، ئاسمانی وڵاتەكەشی لەبەردەم فڕۆكەكانی ئیسرائیل واڵا كردبوو.
ئەو هەنگاوانەی ئێستای ئەحمەد شەرع بەرانبەر ئیسرائیل لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان پاڵپشتیكراوە، ئیسرائیل بە ئاشكرا خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر سووریا دەردەبڕێت.
یۆسى كۆبهرفاسهر بهرپرسى پێشووى ههواڵگریى سهربازى ئیسرائیل دهڵێ، "لهگهڵ ئهحمهد شهرع سهرۆكى سووریا پێكەوە دژى پلانهكانى ئێران دهجهنگین."
كاتێشیش پرسیار لە ئەردۆغان كرا لەبارەی چوونی سووریا بۆ رێككەوتنی ئییراهیمی لە وەڵامدا گوتی، "توركیا پشتیوانى ههر پێشكهوتنێك دهكات پشتگیریى بێت بۆ ئایندهى سووریایهكى گهشهكردوو و بههێزكردنى ئاشتى و هێمنی."
كارتەكانی كورد بەراورد بە كارتەكانی دیمەشق زۆر لاوازن، كارتی بەهێزی كورد بۆ بەدەستهێنانی پاڵشتی ئەمەریكا، پێكەوە شەڕكردنی چەند ساڵی رابردوو و پاسەوانی كەمپی هۆڵ و گرتووخانەكانە.
پێكەوە شەڕكردن كۆتاییهاتووە، راستە ئەمەریكا جەخت لەسەر رێگری لە گەڕانەوەی داعش دەكات، بەڵام ئێستا سووریاش بۆتە بەشێك لەو هاوكێشەیە، ئەوەش ئەو كارتەی كوردی لاوازكردوە.
پاسەوانی كەمپی هۆل و گرتووخانەكانیش ئەمەریكا جێگرەوەی هەیە، توركیا بە تەواوی هانی ئەمەریكا دەدات ئەو كەمپانە رادەستی سووریا بكات و توركیاش پاڵپشتی دەكات، ئەوەش بۆ ئەمەریكا جێگرەوەیە دەتوانێت رادەستی حكومەتی دیمەشقی بكاتەوە، چونكە ئەوەی لە سیاسەت حیساب بۆكراوە، بەرژەوەندی گەورەیە، نەك لە رابردوو چیان پێكەوە كردووە، ئایا ئێستا ئەوەی رابردوو لە واقیعدا بوونی هەیە، ئەگەر وەك تارماییەكانی داعش وەك هەڕەشە سەیر بكرێت، بەڵام ئەو قۆناغەی رابردوو تێپەڕیووە كە ئەمەریكا بە تەواوی پشت بە هەسەدە ببەستێت.
خاڵێك كە زۆرجار لە هەندێك راگەیاندن وەك دەستكەوتێكی گەورە بۆ رۆژئاوا سەیر دەكرا، پاڵپشتی دارایی ئەمەریكایە، بەڵام لە سیاسەت و ململانێ سیاسییەكان پاڵپشتی دارایی بۆ هێزێك كە شەڕ لەبری وڵاتێك دەكات، شتێكی زۆر ئاساییە، ناچێتە ناو چوارچێوەیی پاڵپشتی سیاسی و دیپلۆماسی، خودی ئەمەریكا دەیان جار ئەوەی دووبارە كردۆتەوە، كە پاڵپشتی ئەمەریكا بۆ هەسەدە پەیوەستە بە جەنگ لە دژی "داـ عش" تەنانەت لە كاتی شەڕی گرووپەكانی نزیك لە توركیا لەگەڵ هەسەدە، ئەمەریكا بە ئاشكرا دەیگوت ئێمە بۆ جەنگی دا.عش پاڵپشتی هەسەدە دەكەین.
بۆیە ئەمرۆ ئاساییە تۆم باراك بە راشكاوانە هەڵوێستی روونی خۆی بەرانبەر یەخستنی هەسەدە لەگەڵ دیمەشق رابگەیێنێت، چونكە ئەگەر بەراوردی قسەكانی بە كەسێكی وەك جیمس جفری نێردەی پێشوو بكەین یەك ناوەڕۆكە، ئەوەی جیمیس لە رابردوو ئەوەی تۆماس هەردووكی ستراتیژی ئەمەریكایە، بۆ سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment