هەسەدە داوای هاوكاری زیاتر لە ئەمەریكا دەكات تورکیە
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، "ئەمەریكا دژ بە هێرشی سەربازى توركيايە بۆ رۆژئاواى كوردستان، بەڵام بەرانبەر پێشێلكارییەكانی توركیا ئەوەندە بەس نییە، چونكە توركیا بەڵام بە رێگەیەكی تر بەردەوامە لە هێرشكردن، بۆیە پێویستە مۆسكۆ و واشنتن پابەند بن بە رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكانی كە لەگەڵ توركیا واژۆكراوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تشرینی یەكەم/2022) ) ماڵپەڕی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوكردەوە مەزڵووم عەبدی لە دیدارێكی ئەو رۆژنامەیە، تیشكی خستۆتە سەر چەند پرسێك، سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان سووریا و توركیا ئاماژە بەوە دەكات، "چەندین ساڵە ئەو پەیوەندییانە بەردەوام، بەڵام ئێستا هەردوو وڵات باس لە پەیوەندی گشتگیر دەكەن، ئێمەش ئامادەسازی خۆمان بەرانبەر ئەو ئاساییكردنەوە دەكەین، بەگوێرەی راگەیاندنی حكومەتی توركیا ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتە پەیوەستە گێرانەوەی پەنابەران و لاوازكردنی ئێدارەی خۆسەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا."
سەبارەت بەو لێكنزیبوونەوەش دەڵیت، "ئەوە مەترسی گەورەی لەسەر داهاتوو و خواستی سوورییەكان دەبێت، چونكە ئەوە تەكتیكێكی كاتییە زۆر بەخێری دەبێتە هۆكاری تەیقنەوەی پرسەكان، هەروەك لە دەرعاش ئەوە روویدا، بۆیە بەبێ چارەسەری سیاسی جددی، نەهامەتییەكانی گەلی سووریا بەوجۆرە چارەسەر نابێت."
فەرماندەی هێزەكانی دیموكرات گوتیشی"ئێمە ئەو لێكنزیكبوونەوە بە هەند وەردەگربن ئامادەسازی خۆمانی بۆ دەكەین، بۆیە هۆشداری دەدەینە هەموو پێكهاتەكانی سووریا دژ بەو رێككەوتنە بوەستنەوە، ئەوە دەستوەردانی سیاسی توركیایە لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەمان، ئەگەر رێككەوتنیك هەبێت ئەوە پێویستە تەنیا رەنگدانەوەی خواستی گەلی سووریا بێت، ئەوەش لە رێگەی گفتوگۆی سیاسی نێوان لایەنە ناكۆكەكان دەبێت."

دەربارەی هەڕەشەكانی سەرۆكی توركیاش ئاماژە بەوە دەكات، “توركیا رۆژانە هەڕەشەكان دووبارە دەكاتەوە، ئێستا ئەو هەڕەشانە چۆتە خشەی كاری رۆژانەیان، هەموومان دەزانین ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا كارەسات بەسەر گەلی سووریا دەهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئێستا هێرشەكان بە جۆرێكی تر بەردەوامە، لە دووساڵی رابردوو توركیا زیاتر لە (70) هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەنجام داوە، بەڵام تەنیا لە (10) مانگی رابردوو تا ئێستا (59) هێرشی دژ بە هاووڵاتیانی سیڤیل  و ناوچەو هێزەكانمان ئەنجام داوە."

سەبارەت بە گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی سووریا رایگەیاند، "تا ئێستا نەگەیشتینە ئەنجامێكی ئەرێنی، پێویستمان بە گفتگۆیە چونكە تاكە رێگەیە بۆ دەربازكردنی نیشتیمان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین