قەبارەی بازرگانی توركیا و یەكێتی ئەوروپا دەگاتە (200) ملیار دۆلار تورکیە
محەمەد موش، وەزیری بازرگانی توركیا  رایگەیاند، "كەرتی بازرگانی رۆڵی سەرەكی لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا هەیە، چاوەڕوان دەكرێت لەكۆتایی ئەمساڵ قەبارەكەی بگات بە (200) ملیار دۆلار."

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردوە وەزیری بارزگانی توركیا لە كۆبوونەوەی گفتوگۆی بازرگانی نێوان توركیا و یەكێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوە كرد، "بەهۆی گۆڕانكارییە هەستییارەكانی كە ئێستا جیهانی پێدا تێدەپەڕیت، پێویستە هەردوولامان هاوئاهەنگی نێوانمان بەهێز بكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی محەمەد مووش دەڵێت، "توركیا و یەكێتی ئەوروپا لە زۆر بوار لە بوارەكانی بازرگانی و ئاسایش و كۆچ و وزە  پەیوەندییەكی درێژخایەنیان  هەیە، ئێمە هەموو هەوڵێك بۆ چارەسەكردنی قەیرانی وزە و خۆراك دەخەینەگەڕ."

لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی رووسی دژ بە ئۆكرایتا بایەخی هەماهەنگی هەردوولا زیاتر بوو، ئەنقەرە هەموو هەوڵێك دەخاتە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و رێگری لە قەیرانی وزە و خۆراك، لە رێگەی هاوئاهەنگیش لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان توركیا رۆڵی سەرەكی لە رێككەوتنی رەوانەكردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی جیهان بینی."

بە بۆچوونی ئەو وەزیرەی توركیا نوێكردنەوەی رێككەوتنی گومرگی لە نێوان هەردوو لا، كارێكی پێویستە لە رووی بارزگانییەوە هەردوولا تێیدا سوودمەند دەبن. 

وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و توركیا پەیوەندی بەهێزی بارزگانی دوولایەنەیان هەیە، چەندین رێككەوتنی دوولایەنەیان بۆ گومرگ و بوارەكانی تری بازرگانی لەنێوانیاندا هەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین