راوێژكارى ئەڵمانيا: هەڕەشەكانى توركيا مايەى قبووڵكردن نييە تورکیە
ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكارى ئەڵمانى رايگەياند، "داوا و هەڕەشەكانى توركيا لە يۆنان مايەى قبووڵكردن نييە، داوا دەكەين ئەو كێشانە لە رێگەى گفتوگۆوە چارەسەر بكرێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/تشرينى يەكەمى/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە راوێژكارى ئەڵمانيا لە سەردانێكى بۆ ئەسينا رايگەياند، "قبووڵ ناكەين هاوبەشێكى ناتۆ پێشێلى هاوبەشێكى تر بكات، بەتايبەت هەڕەشە سەربازييە بەردەوامەكانى توركيا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆلاف ئاماژەى بەوە كرد، "پەيوەندى نێوان يۆنان و توركيا تەنيا بۆ ئەو دوو وڵاتە گرنگ نييە، بەڵكو بۆ هەموو ئەوروپا گرنگە، حكومەتى ئەڵمانيا بە پێويستى دەزانێت ئەو كێشە هەڵپەسێردراوانەى نێوان ئەو دوو وڵاتە بە گفتوگۆ و لەسەر بنەماى ياساى نێودەوڵەتى چارەسەر بكرێت، ئامانجى هاوبەشمان ئەوەيە پێويستە هەموو توانا ئابوورييەكان بۆ بەرژەوەندى هەموو وڵاتان بخرێنە خزمەت رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەند، بۆ ئەوەش ئەڵمانيا دەتوانێت بەشدار بێت."

لە ماوەى رابردوو پەيوەندى نێوان توركيا يۆنان ئاڵۆز بوو، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا چەند جارێك هەڕەشەى لە يۆنان كرد و رايگەياند، "شەوێك لەناكاو دەگەينە سەرتان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین